گۆڤارى دیر شپیگڵى ئه‌ڵمانى له راپۆرتێكى مێژوویى باس له هه‌ندێك ململانێى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات بیسه‌لمێنێ كه تاران هه‌میشه لایه‌نێكى سه‌ره‌كى بووه له‌و ململانێیانه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
ئه‌لعه‌ره‌بیه به‌شێك له راپۆرته‌كه‌ى گۆڤاره ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاو كردووه‌ته‌وه و سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه چۆن كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى ئه‌مه‌ریكى ناسراو به ئیبراهام لینكۆڵن، له ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه له نۆكه‌ندى سوێسه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاى سوور تێده‌په‌ڕێت و ده‌ڵێ، "ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ئه‌م كه‌شتییه به‌ره‌و كه‌نداو به‌ڕێ بكرێت، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ئامانجه‌كه‌ى جیاوازه، ئێسته واشنتن كار ده‌كات تا كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانى به‌ره‌و نزیك بجووڵێنێ".
دواى ئه‌م سه‌ره‌تایه راپۆرته‌كه دێته سه‌ر لایه‌نێكى مێژوویى رووداوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه هه‌میشه ئێران به‌شێك بووه لێیان و ئه‌م ململانێیانه‌یش له ئه‌نجامى به‌ریه‌ككه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندى ئێران و وڵاتانى زلهێز دروست بووه.
غه‌زه: به‌پێى تێڕوانینى گۆڤاره‌كه كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستینى یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ى ئێران لایه‌نێكى سه‌ره‌كییه له كێشه‌كانى، به‌ڵام كه‌متر باس ده‌كرێت. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ "ئێران هه‌میشه ئاگرى ململانێیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى خۆش ده‌كات، ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و جیهادى ئیسلامى نزیكه‌ى 700 مووشه‌كیان ته‌قاندووه، جیهادى ئیسلامى له كۆتایى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو دواى شۆڕش ئیسلامیى ئێران دروست بووه، به رابه‌رى حه‌ماس داده‌نرێت، ئه‌و لقێكى گرووپى ئیخوان موسلمێنى میسره، له‌و كاته‌وه تا ئێسته جیهادى ئیسلامى به هێزێكى سه‌ر به ئێران داده‌نرێت". جگه له‌مه‌یش ئێران پاڵپشتى له چه‌ند گرووپێكى تر‌ى توندڕه‌وى شیعه و سوننه ده‌كات كه باره‌گاكه‌یان له دیمه‌شقه.
ده‌ریاى سوور: ئه‌م ناوچه‌یه به پێى تێڕوانینى گۆڤاره‌كه دووه‌م گۆڕه‌پانى ململانێیه‌كه كه ئێران جارێكى تر به‌شێكه لێى گرنگى ئه‌و ده‌ریایه له‌وه‌دایه زه‌ریاى هیندى به ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێته‌وه، ئێره‌یش ناوچه‌یه‌كى ستراتیجییه له رووى بازرگانییه‌وه. میلیشیا حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوكاریى ده‌كرێن له هاوینى ساڵى رابردوو له نزیك گه‌رووى بابولمه‌ند هێرشیان كرده سه‌ر دوو كه‌شتى بازرگانى.
عێراق : گۆڤارى دیرشپێگل كاتێك باس له عێراق ده‌كات ده‌ڵێ، ئێران داگیركردنى عێراقى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه كرده هه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر به‌غدا بسه‌پێنێ، له ساڵى 2003 وه هێزه‌كانى دۆستى ئێران ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر به‌غداوه هه‌یه.
هه‌ر له باسى عێراق دیرشپیگل ده‌ڵێ، "ساڵانێك له جه‌نگى دژ به داعش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران به بێده‌نگى هاوپه‌یمان بوو، ئه‌مه‌ریكا له ئاسمانه‌وه بۆردمانى داعش ده‌كرد و میلیشیاكانى سه‌ر به ئێرانیش له‌سه‌ر زه‌وى، هه‌رچه‌نده ئێسته ئه‌و هێزانه گوایه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراقن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی تاران به‌سه‌ریان زاڵه".
سووریا: ئێران چه‌ندان ساڵه هاوپه‌یمانێكى به‌هێزى دیمه‌شقه. دیر شپیگڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ریه‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان نیگه‌رانن له‌و بارودۆخه‌ى ئێسته‌ى سووریا، چونكه رۆژ له دواى رۆژ ده‌زانن ئه‌م وڵاته بووه‌ته پێگه‌یه‌كى سوپاى پاسداران. ئیسرائیلیش له‌سه‌ر خاكى سووریا شه‌ڕى سێبه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات. هه‌ر له‌م چه‌ند ساڵه‌ى داواییدا سوپاى ئیسرائیل سه‌تان جار هێرشى كردووه‌ته سه‌ر خاكى سووریا. به‌رپرسانى ئیسرائیلیش دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان به مه‌به‌ستى لێدانى ئێران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سووریا.
لبنان: ئێران له‌گه‌ڵ میلیشاكانى حزبوڵاى لبنانى هاوپه‌یمانه، ئه‌م گرووپه له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه دانراوه. گۆڤاره ئه‌ڵمانییه‌كه ده‌ڵێ "ئێسته حزبوڵا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له ده‌وڵه‌ت كار ده‌كات"، هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌یش ده‌كات میلیشاى حزبوڵا به هاوكارى ئێران 100 هه‌زار مووشه‌كى بچووك و مامناوه‌ندى له سه‌ر خاكى لبنان بڵاو كردووه‌ته‌وه بۆ لێدانى ئیسرائیل. له‌دواى جه‌نگى 2006ى باشوورى لبنان، بارودۆخى سنوورى نێوان ئیسرائیل و لبنان هێمن بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى سووریا حزبوڵا جارێكى تر كه‌وتووه‌ته شه‌ڕ ئه‌م جاره‌یان له سووریا چونكه پاڵپشتى له مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات.
یه‌مه‌ن: میلیشاى حووسییه‌كان، ماوه‌ى پێنج ساڵه ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر سه‌نعاى پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى یه‌مه‌ن سه‌پاندووه. له ساڵى 2005وه سعوودیه و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى عه‌ره‌بى هه‌وڵ ده‌ده‌ن حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌ربكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان لێ وه‌ربگرنه‌وه، له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام حووسییه‌كان مووشه‌ك ئاراسته‌ى سعوودیه ده‌كه‌ن كه ده‌گوترێ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دروست كراون.