پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك: پێوەندیم لەگەڵ یەكێتی زۆر باشە

:: PM:03:55:19/05/2019 ‌
پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك ددان بەوەدا دەنێت كە پێوەندییەكی پتەویان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە بەردەوام گفتوگۆ و دانوستاندن لە نێوانیان هەیە

راكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك كە لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ەوە وەك پارێزگارێكی عەرەبی كەركووك دەستی بەكار كردووە و سەتان پێشێلكاری بەرانبەر كورد كردووە. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، پێوەندییەكانیان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر باشە و لەسەر پرسەكانی تایبەت بە كەركووك گفتوگۆ و راوێژ بە یەكەوە دەكەن و دوو هاوبەشی سەركەوتوون.

جبووری لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد، هیچ پێوەندییەكمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان نییە و میدیاكانیش رۆڵێكی خراپ لەو دۆخە دەگێڕن.

ئەو قسانەی راكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك لە كاتێكدایە كە ئێستە ڕۆژانە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە پێشێلكاری بەرانبەر بە هاووڵاتییانی كوردی كەركووك دەكرێ‌، تا ئەو ئاستەی خەریكە تەواوی ماڵ و موڵكی كوردەكان داگیر دەكرێ‌ و لە سنوورەكە دەربەدەر دەكرێن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم