كۆمپانیای ڤێرزۆن نوێترین تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی ئینته‌رنێت ئه‌نجامدا كه تاقیكردنه‌وه‌كه بوو به جێگای سه‌رسامی خه‌ڵكی، چونكه ئاستێكی سه‌رسووڕ‌ێنه‌ری تێپه‌ڕاند.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ڤێرزۆن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ڤێرزۆن توانی بۆ یه‌كه‌م جار سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G دروست بكات له دنیادا، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 19ی ئایار، تاقیكردنه‌وه‌ییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجامدا له شیكاگۆ كه ته‌نیا له یه‌ك چركه‌دا توانی 1.4 گێگابایت تێپه‌ڕێنێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه تا ئێسته‌یش جگه له چه‌ند وڵاتێك زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی تر سیسته‌می 4G به‌كارده‌هێنن كه ئه‌م سیسته‌مه له چركه‌یه‌كدا ته‌نیا 50 مێگابایت تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه جیاوازییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه نوێیه‌كه كه ده‌گاته گێگابایتێك و نیو.
ڤێرزۆن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه كه تایبه‌ته به دروست كردنی ئامێره ته‌كنه‌لۆجیایه بێته‌له‌كانه، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری نیسان/ئۆكتۆبه‌ری 2000 دامه‌زراوه له "نیو جێرزی" له ئه‌مه‌ریكا كه ئێسته یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی له ساڵی 2017 نزیكه‌ی 149 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی قازانج كردووه و بووه‌ته یه‌كه‌م كۆمپانیا كه ئینته‌رنێتی 5G دروست بكات.