ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى ئایار، تەقینەوەیەك لەدەوروبەری مۆزەخانەی گەورەی میسڕ و لەنزیک هەڕەمەکان ڕووی دا، نزیكه‌ى 15 قوربانى لێ كه‌وته‌وه كه زۆربه‌یان گه‌شتیارى بیانى بوون.
بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاسایشى ناوچه‌كه ئاشكراى كراوه كه ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم تەقینەوەیەک لە دەوروبەری مۆزەخانەی گەورەی میسڕ و لە نزیک هەڕەمەکانی میسر رووی دا و بەهۆیەوە 27 کەس برینداربوون.
تەقینەوەکە چەند پاسێکی گەشتیاری کردووه‌تە ئامانج کە بەنیازبوونه سەردانی مۆزەخانەی گەورەی میسڕ لە "جیزە" بکەن، هه‌روه‌ها تەقینەوەکە بەهۆی مینێکی چێنراوەوە بووە و پۆلیس لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەدان.