بەرپرسێكی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ژمارەیەكی زۆری ئامێری گزیكردن گیراوە، ئامێرەکان بەشێوەیەك دروستكراون بڕینی تۆڕی پەیوەندیكردن نەیتوانیووە رایبگرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 20ـی ئایار، سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، کۆمەڵێک بازرگان گیراون كە ئامێری گزیكردنیان بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاكان هێناوەتە کوردستان و فرۆشتوویانە بە قوتابی.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی گوتی، ئەو ئامێرانە بەشێوەیەك دروستكراون كە ئامێری بڕینی تۆڕەكانی پەیوەندیكردنیش نەیتوانیوە بەسەریاندا زاڵ بێت.
زیاتر ڕوونی دەكاتەوە، ئێستە ئامێرەكان بەشێوەیەك خراونەتە لێكۆڵینەوە بۆ ئەوەی ئەو ئامێرانەشی فرۆشراون لەكاریان بخەین و كاری لەسەر دەكەین.
لە هەفتەنامەی "وشە" ژمارە 281 ڕاپۆرتێك بڵاو كرایەوە لەسەر ئەو ئامێرانەی بۆ قگزیكردن لە هەرێمی كوردستان كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت و خواستیش لەسەری زۆر بووە.