به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كانی بی ئێم زۆر له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌كارده‌هێندرێن و به‌و ئۆتۆمبێلانه ناسراون كه خه‌ڵكی زۆر حه‌زیان پێ ده‌كات بۆیه كۆمپانیاكه ساڵانه نوێكردنه‌وه‌یان تێیدا ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای بی ئێم ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای بی ئێم ئه‌ڵمانی نوێترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی بۆ ساڵی 2020 نمایش كرد به‌ناوی "بی ئێم حه‌وت سێریس" كه به "بی ئێم 750" ناسراوه، تێیدا جوانترین دیزاینی به‌كارهێناوه و هێزه‌كه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ره.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه و شێوه‌یه‌كی زۆر جوان ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بۆدییه‌كی زۆر پته‌و و گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و هێزه‌كه‌یه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه و باسی هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی نه‌كردووه، ئه‌وه نه‌بێ كه كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێ كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و ناوازه ده‌بێ و زۆر جیاواز و ناوازه‌یه و شێوه‌ی كلاسیكییه‌كه‌ی نه‌ماوه.
بی ئێم ده‌بڵیوو "BMW" كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.