له باره‌ى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا زانیارى نوێ بڵاو ده‌بێته‌وه، له كاتێكدا گومان له میلیشیاكانى شیعه ده‌كرێت مووشه‌كیان ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌كه كردبێ، گرووپێكى نه‌ناسراو به‌رپرسیارێتى خۆى له هێرشه‌كه راده‌گه‌ینێ، به‌مه‌یش مه‌زنده‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌ران ئه‌سته‌م ده‌بێت.
ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو 19ى ئایار، مووشه‌كێكى كاتیوشا ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كرا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران له ململانێیه‌كى توند دایه و ئێرانیش چه‌ندان گرووپى له شیعه‌كانى عێراق هه‌یه كه به چه‌ك و پاره هاوكارییان ده‌كات و پێشتریش هه‌موو ئه‌و گرووپانه دژایه‌تى خۆیان بۆ ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندبوو ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌راشكاوى هه‌ڕه‌شه لێدانى ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد.
هه‌موو ئه‌و هۆكارانه سه‌ره‌وه وایكردبوو، دواى كه‌وتنى مووشه‌كه‌كه یه‌كسه‌ر به‌شێك له چاودێرانى سیاسى ئێران و گرووپه شیعه‌كانى عێراق تۆمه‌تبار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر زوو لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق بۆ به‌گریكردن له خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌یاننامه و نكۆڵیان له‌وه كرد میلیشاكانى شیعه به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كار ده‌كه‌ن ده‌ستیان له هێرشه‌كه هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى عێراق رایان گه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت و تا ئێسته‌یش هیچ زانیارییه‌كى فه‌رمى له باره‌ى ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه. كه‌چى له به‌داواچوونێكى رۆژنامه‌ى "
مه‌دا" ده‌ركه‌وتووه كه گرووپێكى به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ گرتووه كه پێشتر له رووى چه‌كدارییه‌وه له عێراق نه‌ناسراوه.
له راپۆرته‌كه‌ى مه‌دا هاتووه گرووپێك كه خۆى به ناوى "یه‌كه‌كانى شه‌هید عه‌لى مه‌نسوور جبوورى" ناساندووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان به‌رپرسیارێتى له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ستۆ گرتووه. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه رۆژێك دواى رووداوه‌كه ئه‌م گرووپه به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى راگه‌یاندووه.
به‌ر له هه‌ر شتێك تێبینى ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌م گرووپه پێشتر نه‌ناسراوه و هیچ كرده‌یه‌كى توندڕه‌وى و تیرۆریستیان نه‌بووه و ته‌نانه‌ت نازانێ ژماره‌یان چه‌ند و كێ پاڵپشتیان ده‌كات، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ خۆیان هه‌ندێك زانیاری‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له باره‌ى ناوه‌كه‌وه ده‌ڵێ " عه‌لى مه‌نسوور جبوورى ئه‌و كه‌سه‌یه كه له 21 ى نیسانى 2008 له‌لایه‌ن سه‌ربازێكى ئه‌مه‌رییكه‌وه كوژراوه". عه‌لى مه‌نسوور جبوورى هاووڵاتییه‌كى عێراقى بوو له ساڵى 2008 له‌لایه‌ن سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا له كاتى دادگایى كردنى بكوژه‌كه گوتى، عه‌لى گومانى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرا سه‌ر به رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده بێت، بۆیه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كان گیراوه، به‌ڵام له كاتى گرتنه‌كه‌ى په‌لاماره‌ى چه‌كى سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ى داوه ئه‌ویش وه‌ك به‌رگریكردن له خۆى كوشتوویه‌تى.
بكوژى عه‌لى مه‌نسوور جبوورى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مه‌ریكاوه به 25 ساڵ زیندانى سزا درا، كه‌چى به‌م دواییه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه بڕیارى ئازادكردنى بۆ ده‌رچوو. لێره‌وه گرووپه‌كه ده‌ڵێ ئه‌م كاره‌ى وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئازادكردنى بكوژه‌كه‌ى عه‌لى مه‌نسوور ئه‌نجامى داوه.
رووداوى كوشتنى عه‌لى مه‌نسوور جبوورى و رووداوى ئازادكردنى سه‌ربازه‌كه كه ناوى مایكل بیهینایه، دوو رووداوى دروستن،به‌ڵام ده‌ركه‌وتنى گرووپێك به‌م ناوه به مووشه‌كى كاتیوشاوه كۆمه‌ڵێك گومانى تر دروست ده‌كات و كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌وروژێنێ، له‌وانه ئایا بۆ له‌م كاته‌دا ئه‌م كاره ده‌كه‌ن؟ ئایا ناكرێ سیناریۆیه‌كى دروست كرا‌و بێت وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌لارێ بردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گرووپه شیعه‌كان تۆمه‌تبار نه‌كرێن.
به‌تایبه‌تیش عه‌لى مه‌نسوور كه‌سێك بووه به‌ر له كوژرانى به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ قاعیده بووه. له به‌دواداچوونى مه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت گرووپه‌كه راى گه‌یاندووه كۆمه‌ڵێك پرسیاریان له باره‌ى پێوه‌ندیان به ئێرانه‌وه پێ ده‌گات، به‌ڵام ئه‌وان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه پێوه‌ندییان به ئێرانه‌وه نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ته‌نیا ئه‌وه بووه تۆڵه عه‌لى مه‌نسوور جبوورى بكه‌نه‌وه.گرووپه‌كه ده‌ڵێ "به پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێین چونكه له‌و كاته‌دا له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌ركه‌وتووین، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنى ئێمه پێوه‌ندى به بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپه‌وه هه‌یه، هه‌موو تۆمه‌ته‌كانى تر بۆ ئێمه پێكه‌نیناویین".
تا ئێسته له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌م گرووپه نه‌دراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه لێكۆلێنه‌وه به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌كه، یه‌حیا ره‌سوول گوته‌بێژى هێزه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێ "لێكۆڵینه‌وه ته‌نیا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكا تێیدا به‌شدار نیین".
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیشى كه رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید بڵاوكراوه‌ته‌وه یه‌حیا ره‌سوول ده‌ڵێ " ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان به ئه‌نجامێك ده‌گه‌ن و به فه‌رمى رایده‌گه‌ینن".تا ئه‌و كاته‌ى حكوومه‌تى عێراق ئه‌نجامه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه، راگه‌یاندنه‌كه‌ى ئه‌م گرووپه وه‌ك سیناریۆیه‌كى لاواز ده‌مێنێته‌وه.