دوای ئه‌وه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌باره‌ی به مۆبایله‌كانی هواوی ده‌ركرد، كۆمپانیای هواوی له‌ڕێی دروست كردنی مۆبایلێكی نوێ به‌ناوی هۆنه‌ره‌وه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "مۆبایله‌كانمان ئێسته‌یش باشترینن".
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین مۆبایلی هواوی هۆنه‌ر كه به به‌هێزترین مۆبایل داده‌نرێت و ئاماژه‌ی پێ داوه، هواوی هۆنه‌ر نوێترین و به‌هێزترین و ناوازه‌ترین مۆبایلی به‌ناوی "Honor 20 Pro "ه‌وه خسته بازاڕه‌وه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌مه‌ریكا وده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله ده‌توانێت ڕكابه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ بكات كه ئایفۆنی ئه‌مه‌ریكییه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، مۆبایله‌كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه 6.26 ئینجه و به‌سیسته‌می 4K كارده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه 980 هێرتزه.
هه‌روه‌ها سێ كامێرای هه‌یه كه ناوازه‌ترین وێنه ده‌گرن و هه‌ر یه‌كیان خاوه‌نی پێكسڵێكی جیاواز و تایبه‌تمه‌ندی جیاوازن و كۆی گشتی پێكسڵه‌كانیان ده‌گاته 45 مێگاپێكسڵ.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.