شێفه به‌ناوبانگه‌كه‌ی توركیا، له‌ناو یه‌كێك له لقه‌كانی ڕێستورانتهكهی داوای هاوسه‌رگیری له كچه گۆرانیبێژێكی جه‌زائیریی كرد.
ماپهری
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، بوراك ئۆزدێمیر شێفی به‌ناوبانگی تورك و خاوه‌نی هه‌ر سێ لقی ڕێستورانتهكانی مه‌دینه له ئیستانبووڵ، داوای هاوسه‌رگیری له مه‌نال حهدكی هونه‌رمه‌ندی جه‌زائیری كرد.
مه‌نال كچێكی جه‌زائیریی ته‌مه‌ن 25 ساڵه، به به‌شداریكردنی له پڕۆگرامی عه‌ره‌ب ئایدل ناوبانگی له ناو خه‌ڵكدا په‌یدا كردووه، له گه‌شتێكیدا بۆ توركیا، سه‌ردانی ئه‌و لقه‌ی ڕێستورانتی مه‌دینه‌ی كردووه كه بوراك خۆی له‌وێیه و كاتێكیش خۆی پێ ناساندووه، بوراك داوای هاوسه‌رگیری لێ كردووه.
ئه‌و گۆرانیبێژه ده‌ڵێ: سه‌ره‌تا كه قسه‌كه‌ی كرد شۆك بووم، ته‌نیا وتم ئاخه‌ر من ته‌مه‌نم 25 ساڵه، بوركایش گوتی منیش 25 ساڵم، به دواییدا چه‌ند جارێك داوای هاوسه‌رگیریی كرده‌وه.
ڤیدیۆیه‌كی ئه‌م دیمه‌نه له‌لایه‌ن مهنالهوه بڵاو كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیوه: "به‌ڕاستی ئێسته‌ش نازانم بوراك به ڕاستیی بوو یان گاڵته‌ی له‌گه‌ڵم ده‌كرد".