هه‌موو ژنێك خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت كه خاوه‌ن قژێكی پر و ته‌ندروست بێت، ئه‌م حاڵه‌ته زۆر كات بۆ ماوه‌ییه، به‌ڵام چه‌ندان هۆكار هه‌ن كه ده‌بنه هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ و زیان گه‌یاندن به قژ و باریكبوونهوهی تاڵه‌كانی.
چه‌ندان هه‌ڵه‌ی باو هه‌ن كه زیان به قژ ده‌گه‌یه‌نن وه‌كو زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه تایبه‌تن به قژ كه پرن له پێكهاته‌ی كیمیایی و قورسن بۆ قژ.
یه‌كه‌م: خۆت به‌دوور بگره له به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی قژ، ژنان زیاتر به‌رهه‌مه‌كانی قژ به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی قژیان ئه‌ستوورتر و جوانتر دهربكهوێتـ، به‌ڵام زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مانه زیان به‌قژ ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه پێویسته به وریاییه‌وه جۆر و پێكهاته‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌ڵبژێردرێت كه بۆ قژ و ته‌ندروستی قژ پێویستن.
دووه‌م: راكێشانی قژ به ته‌ڕی، زۆركات كه قژمان ته‌ره زۆر به‌خێرایی وشكی ده‌كه‌ینه‌وه یان شانه‌ی ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر به‌قژ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ و بێهێزبوونی تاڵه‌كانی قژ، باشتر وایه به ته‌ڕی ببه‌سترێت تا وشك ده‌بێته‌وه پاشان شانه بكرێت.
سێیه‌م: زۆر درێژبوونی قژ، ئه‌و ژنانه‌ی كه قژیان ته‌نكه باشتر وایه كوورت بێت، چونكه درێژبوونه‌وه‌ی قژ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه قژ ته‌نكتر ده‌ربكه‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام قژ ببردرێت ئه‌وه شێوه‌یه‌كی جوانتر و ئه‌ستوورتری ده‌بێت.
چواره‌م: به‌كارهێنانی ئوتو فێنكه‌ره‌وه كه‌م بكه‌ره‌وه، زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه بۆ رێكخستنی قژ به‌كارده‌هێنرێت واده‌كات قژ به‌رده‌وام هیلاك ده‌ربكه‌وێت، باشتر وایه سپرا یان سیره‌می پارێزه‌ر به ئامێره‌كان به‌كاربهێنرێت پێش وشكردنه‌وه یان رێكخستنی قژ.
پێنجه‌م: به به‌رده‌وام شۆردنی قژ، هه‌ڵه‌یه‌كی تر كه زیان به قژ ده‌گه‌ینێت زۆر شۆردنه كه ده‌بیته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی قژ و باریكبوونی تاڵه‌كانی قژ ئه‌و قژانه‌ی زیاتر دهشۆدرێن زیاتر تووشی شكان و پچرانی تاڵه‌كان ده‌بنه‌وه به‌هۆی وشكییه‌وه. باشتر وایه هه‌ر جۆره قژێك و پێكهاته‌ی شامپۆكهی جیاواز بێت كه تایبه‌ت بێت به جۆری قژه‌كه كه ئایا چه‌وره یان وشك بۆ ئه‌وه‌ی زیانێكی كه‌متر به قژ بگات و كه‌متر تووشی هه‌ڵوه‌رین ببێته‌وه.