لیستی مووچەی سبەی بڵاو كرایەوە

:: AM:11:23:28/05/2019 ‌
بڕیارە سبەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام بێت و مووچەی دوو شوێن بدرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 28ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی مووچەی هێزەكانی 70 و 80ـی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و دابەشكردنی ئەو مووچەیەش نۆ ڕۆژ پێش وادەی ئاسایی خۆیەتی.

ئەو سەرچاوەییە گوتی، ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەست بێت جگە لە ڕۆژانی چوارشەم و پێنجشەم ڕۆژانی یەكشەم و دووشەمیش لە بانكەكان دەوام دەبێت بۆ ئەوەی بەر لە جەژن زۆرترین مووچە دابەش بكرێت.

دوێنێ‌ رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، بەغدا لە ساڵی 2018دا نۆ مووچەی بۆ هەرێم ناردووە كە مانگانە بڕی 317 ملیار دینار بووە، لەگەڵ داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بە پاشەكەوتەوە مووچەی پێداوە.

وەزیری دارایی و ئابووری گوتی، بەغدا لەمساڵدا پێنج مووچەی بۆ هەرێم ناردووە، لەو پێنج مووچەیە سێ مووچەی ساڵی 2018ی پێدراوە كە دوانیان بە پاشەكەوت دراون و مووچەیەكی بێ پاشەكەوت دراوە.

لەبارەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرای كرد، وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان پێش جەژن دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار دەكەین.



وشە - رامیار جەواد