جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ، له نێوان چوار و پێنجی حوزه‌یراندایه، به‌ڵام هه‌تا شه‌وی سێی حوزه‌یران كه ده‌كاته 29ی ڕه‌مه‌زان، هیچ بڕیارێكی پێشوه‌خته له‌سه‌ر ڕۆژی جه‌ژن نادرێ. هه‌موو ساڵێكیش به‌و هۆیه‌وه جیاوازی له نێوان وڵاتانی ئیسلامی دروست ده‌بێ، چونكه له سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانیش هه‌موو وڵاتان له یه‌ك ڕۆژدا به‌ڕۆژوو نه‌بوون.
گرفتی ساڵنامه‌ی كۆچی له‌وه‌دایه، پێوه‌ستی به سه‌ره‌تای بینینی مانگە و ده‌بێ هه‌موو سه‌ری مانگێك به جیا ته‌ماشا بكرێت، به‌ڵام ئه‌م گرفته ساڵی سێ جار له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كرێ؛ سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان، یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و كاتی حه‌ج.
له ساڵنامه‌ی زایینی‌دا كه پشتی به خۆر به‌ستووه و خۆیش له شوێنی خۆی وه‌ستاوه، وای كردووه له ئێسته‌وه بۆ نموونه بزانی ڕۆژی 25ی ئاداری دوای 100 ساڵی تر، چه‌ند شه‌م ده‌بێ، له به‌رانبه‌ردا چونكه مانگ به ده‌وره‌ی زه‌ویدا ده‌سووڕێته‌وه و و پێكه‌وه‌ش به ده‌وری خۆردا ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌و جیاوازییه‌ی دروست كردووه.
سه‌ره‌تای مانگی كۆچی له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه مانگ وه‌ك ده‌زووله‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ، دوای ئه‌وه‌ی مانگ له سووڕانه 30 ڕۆژییه‌كه‌یدا به ده‌وری زه‌وی، ده‌كه‌وێته ته‌نیشت خۆره‌وه، چونكه كاتێك مانگ به‌رانبه‌ر خۆر ده‌بێ، ناتوانی بیبینی، چونكه ڕووناكیی خۆر تاریكی ده‌كات، به‌ڵام فه‌له‌كناسه‌كان ده‌توانن ئه‌وه به وردی بپێون.
سووڕانی مانگ له‌گه‌ڵ ساڵنامه‌ی كۆچی جیاوازییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، یه‌كه‌م به ساتی ته‌ریبی خۆر و مانگ له ئاسمان ده‌پێورێ و دووه‌م به ده‌ركه‌وتنی مانگ دوای ساتی ته‌ریبوونه‌كه ده‌پێورێت. هه‌ر ئه‌مه‌یه كێشه‌كه‌ی دروست كردووه.
ئه‌مساڵ ساتی ته‌ریببوونی مانگ و خۆر ده‌كه‌وێته سه‌عات 13:02 به‌پێی كاتی هه‌ولێر، ده‌ركه‌وتنی مانگیش دوای شه‌ش سه‌عات له‌و ته‌ریببوونه ده‌بێت و مانگ زۆر له خۆر دوور ناكه‌وێته‌وه و جیاوازیی ده‌ركه‌وتنی مانگ و خۆرئاوابوون (بانگی ئێواره) ته‌نیا چه‌ند خووله‌كێكه.
كێشه‌ی بینینی مانگ له‌وه‌دایه، له‌م سه‌ره‌تای مانگه، مانگ و خۆر ته‌ریب ده‌بن و خۆر نایه‌ڵێ مانگ دیار بێت، ته‌نیا ئه‌و ده‌زووله‌یه نه‌بێت كه به چاو نابینرێ و زۆر جار به تیلیسكۆپی وردیش نابینرێ، چونكه ڕێژه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ته‌نیا 0.1% ده‌بێت. له‌م كاته‌دا ناكرێ بگوترێ ئه‌و ڕۆژه بخرێته سه‌ر مانگی پێشوو، ناشبینرێ به ئاسانی چونكه ته‌نیا چه‌ند خووله‌كێكیش ده‌بێ، به‌ڵام فه‌له‌كناسه‌كان وه‌ك سه‌ره‌تای مانگی نوێ ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه، به‌پێی دیاریكردنه فه‌له‌كییه‌كه بێت، ده‌بێ ڕۆژی سێشه‌می داهاتووتر (چواری حوزه‌یران) یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن بێت، چونكه یه‌كه‌م ڕۆژی ساتی لادانی ته‌ریبوونی خۆر و مانگه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا به‌پێی فه‌توای زانایانی ئیسلامی ئه‌م پێوانه فه‌له‌كییه ناكرێته مه‌رجی سه‌ره‌كی و ده‌بێ به چاو ببینرێ، ئه‌گه‌ر بێت و ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌م (سێی حوزه‌یران) به چاوی ئاسایی یان تیلیسكۆب مانگ نه‌بینرا، ئه‌وا ڕۆژی سێشه‌م ده‌بێته ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژی چوارشه‌م (پێنجی حوزه‌یران) ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌وال، واته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن.
پێشتر ناوه‌ندی فه‌له‌كناسیی نێوده‌وڵه‌تی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆیان به فه‌رمی بڵاویان كرده‌وه، مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 29 ڕۆژ ده‌بێ، ئه‌گه‌ر به‌پێی پێوه‌ره فه‌له‌كییه‌كان هه‌ژمار بكرێ، ئه‌گه‌ر به‌پێی بینینی مانگیش به چاو هه‌ژمار بكرێ، ئه‌وا ده‌بێته 30 ڕۆژ، چونكه ئه‌سته‌مه له ڕۆژی دووی حوزه‌یران، مانگ ببینرێ.
ئه‌و سه‌نته‌ره دووپاتی ده‌كاته‌وه، رۆژی دووی حوزه‌یران له هیچ شوێنێكی جیهانی ئیسلامی و ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ئیسلامیش نابینرێ، نه به چاوی ئاسایی و نه به به‌كارهێنانی ئامێری تیلسكۆب و هیچ ته‌كنیكێنی وێنه‌یی فه‌له‌كی، هه‌رچه‌ند پێشكه‌وتوو و به‌هێز بێت. ته‌نیا له هه‌ردوو هه‌ساره‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاسمان به ته‌واوی ساماڵ بێت و هیچ ته‌مێكی لێ نه‌بێ، ئه‌گه‌رێكی لاواز هه‌یه به تیلیسكۆب مانگ ببینرێ.
ئه‌و وڵاتانه‌ی له ڕۆژی دووشه‌م (شه‌شی ئایار) یه‌كه‌م ڕۆژی ڕۆژووگرتنیان بووه، ئه‌وا ئه‌مساڵ 30 ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بن و ڕۆژی چوارشه‌می داهاتووتر (پێنجی حوزه‌یران) ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنیان. ئه‌گه‌ر وڵاتانێكی ئیسلامی هه‌بن، پابه‌ندی بینینی مانگ نه‌بن و ئاماده بن به‌پێی پێوه‌ره فه‌له‌كییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر سه‌ره‌تای مانگی نوێ بده‌ن، ئه‌وا ڕه‌مه‌زان له‌و وڵاتانه ده‌بێته 29 ڕۆژ و ڕۆژی سێشه‌می داهاتووتر (چواری حوزه‌یران) ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنیان.
وه‌ك هه‌موو ساڵێك، له جیهانی ئیسلامی‌دا ئه‌مساڵیش جیاوازی دروست ده‌بێ، چونكه هه‌ندێك وڵات به ته‌واوی پابه‌ندی فه‌توا كۆنه‌كانن كه ده‌بێ مانگ به چاو ببینرێ و هه‌ندێكی دیكه‌ش ئاماده‌ن به‌پێی پێوه‌ری فه‌له‌كی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.