بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌خوازین
گۆڕان: یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌نگاوه‌كانی ته‌ندروست نه‌بووه
حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خه‌نه ڕوو؍ په‌رله‌مانتارێكی پارتیش رای ده‌گه‌یه‌نێت؍ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی دوێنیی یه‌كێتی له‌سه‌ر بایكۆتی په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانكراو بووه.
رۆژی سێشه‌م 28ی ئایار؍ په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارد؍ به‌ڵام فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی نه‌كرد و ده‌نگیان به سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی؍ پێوه‌ندی به ئه‌دای كاركردنی كه‌سی نێچیرڤان بارزانییه‌وه هه‌یه؍ وه‌ك ئه‌و لایه‌نانه‌شی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی براوه كردووه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ده‌بێ كارنامه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و كاركردنی پێكه‌وه‌یی؍ به‌جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل بكه‌وێته پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكوومه‌تی هه‌رێم به گۆڕانیشه‌وه هاوكاری نێچیرڤان بارزانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت له كاره‌كانیدا.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد، خه‌لیل سه‌ركانی گوتی: "یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌نگاوه‌كانی ته‌ندروست نه‌بووه؍ ئه‌مه‌ش به‌شێكی پێوه‌ندی به باڵباڵێنی ناوخۆیانه‌وه هه‌بووه و ئه‌گه‌ری ده‌ستی ده‌ره‌كیش هه‌یه".
هاوكات شوان كه‌ریم زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به چاوه‌ڕوانكراو ده‌زانێت و ده‌ڵێ، له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك وا رێككه‌وتووین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كه ئه‌و بابه‌ته به سازانی هه‌ردوولامان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین؍ بۆ ئه‌وه‌ش پارتی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كات و پێكه‌وه پرسی پارێزگاری كه‌ركووك یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه؍ له‌وه‌شدا پارتی ره‌چاوی یه‌كێتی ده‌كات، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركووكدا یه‌كێتییه‌ك ببێته پارێزگاری كه‌ركووك به‌و پێیه‌ی ئه‌وان له كه‌ركووكدا ئێسته زۆرینه‌ن.
ئه‌و گوتی ئه‌وان به‌م هه‌نگاوه‌ی دوێنێیان هه‌موو رێككه‌وتنه‌كیان گه‌ڕانده‌وه بۆ خاڵی سفر؍ دیاره یه‌كێتی داخی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی هێشتا له قوڕگیدا مابوو، بۆیه ویستیان پرۆسه‌كه تێك بده‌ن. "ئێسته ئێمه چاوه‌ڕوانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی ده‌كه‌ین؍ به‌ڵام من وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه پێم وایه ئیتر نابێ موراعاتی یه‌كێتی بكرێت و ئه‌و پۆستانه‌ی زیاد له ئیستحقاقی خۆی بوو پێی نه‌درێت."
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌بدوڵا وه‌رتی گوته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بۆ "وشه" خستیه‌ڕوو، "هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌خوازین به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان؍ ئومێد ده‌كه‌ین له‌و ئه‌ركه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانێ سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان بهێنێته ئاراوه، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت له هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌و ئومێده‌واره چوار ساڵی ئاینده چوار ساڵێكی پڕ له ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بێت بۆ هاووڵاتییان و پێكهه‌ڵپژانی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان كه‌م ببێته‌وه و ببێته هۆی سه‌قامگیری سیاسی له هه‌رێم.
به‌ختیار كه‌ریم گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگ و كاریگه‌ره‌كان كه هه‌رێمی كوردستان ده‌باته پێشه‌وه؍ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه؍ دامه‌زراوه‌كی گرنگه له هه‌رێمی كوردستان.
به‌بۆچوونی به‌ختیار كه‌ریم، یه‌كێكی تر له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م پۆسته له رووی سه‌روه‌رییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه؍ ئه‌گه‌رچی یاساكه‌ی هه‌ندێ گۆڕانكاریی تیادا كراوه كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو خه‌ڵكه‌وه گۆڕاوه بۆ ناو په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سیما شارستانییه‌كانی كوردستان.
له‌باره‌ی یه‌كێتیشه‌وه گوتی: "پێشتر له نێوان یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتن كراوه كه ده‌نگ به كاندیدی پارتی بده‌ن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر داوای هه‌مووانیش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه‌وته ئه‌مڕۆ؍ به‌ڵام كه ئه‌مڕۆ به‌شداری دانیشتنه‌كه‌یان نه‌كرد، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆیان".
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا