پێویستە تەمەرهیند بخۆین

:: PM:03:51:29/05/2019 ‌
بەجۆرێك میوە دادەنرێت لە باشووری ئاسیادا هەیە زۆر كات لە دروستكردنی خواردنەوەكاندا یان وەك خواردنەوە ئامادە دەكرێت تامێكی ترشی تایبەتی هەیە. بڕێكی زۆر ریشاڵ و ئاوێتە و كانزا و ڤیتامینی تێدایە. زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ. ئەمانە چەند سوودێكی خواردنی تەمەرهیندن كە پێویستە بزانرێت.

یەكەم: هەرسكردن باشتر دەكات، تەمەرهیند زۆركات لە دروستكردنی دەرماندا بەكار دەهێنرێت وەك دەرمانی رەوانی یان دەتوانرێت وەك چارەسەرێكی سروشتی بەكار بهێنرێت بۆ رەوانی چارەسەری كرمی ریخۆڵە دەكات لە منداڵدا، رێ لە هەڵگەڕانەوەی ترش و ناڕێكی دەردراوەكانی زراو دەگرێت بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر ریشاڵەوە وەك دژە قەبزییەك دادەنرێت.

دووەم: رێ لە شێرپەنجەی كۆڵۆن دەگرێت، ترشی تەمەرهیند دژەئۆكسێنەرێكی باشە كە لەش  لە زیانی رەگە ئازادەكان دەپارێزێت و ریشاڵی تەمەرهیند ریخۆڵە گەورە دەپارێزێت دژی مادەی كیمیایی و شێرپەنجە لەش لە ژەهری زیانبەخش پاك دەكاتەوە.

سێیەم: یارمەتی كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن دەدات، تەمەرهیند پۆتاسیۆمی تێدایە كە شلەی لەش رێكدەخات و كۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەكات و رێژەی دڵ ئاسایی دەكاتەوە. هەروەها ئاستی خڕۆكەی سووری خوێن زیاد دەكات.

چوارەم: كۆڵیسترۆڵی خوێن هاوسەنگ دەكات، تەمەرهیند توانای كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵی خوێنی هەیە بەمەش مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە.

پێنجەم: بەسوودە بۆ چاوەكان، تەمەرهیند بڕێكی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە كە گرنگە بۆ هەستی بینین لە ئێستە و لە داهاتوودا. هەروەها زۆر مادەی تری تێدایە كە رێ لە وشكبوونەوەی چاوەكان و چەندان نەخۆشی دەگرێت.

شەشەم: لەش لە هەوكردن دەپارێزێت، تەمەرهیند زۆر نایابە بۆ لەناوبردنی هەوكردن و رێ لەو نەخۆشییانە دەگرێت كە بەشێوەیەكی خێرا بڵاو دەبنەوە وەك هەڵامەت و بەرگری لەش بەهێز دەكات دژی تا.

حەوتەم: زۆر بەسوودە بۆ پێست، هەموو ئەو دژەئۆكسیدانەی كە تێیدایە پێست دەپارێزێت لە رەگە ئازادەكان. جگە لەوە، تەمەرهیند چارەسەری برینی بچووك دەكات و بەشێوەیەكی خێراتر هەوكردن چارەسەر دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد