چەند دەرمانێك توانای وەچەخستنەوەی پیاو لەناو دەبەن

:: PM:08:43:29/05/2019 ‌

شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی بەشێك لەپیاوان خۆیان زیان بە توانای وەچەخستنەوەی خۆیان دەگەیەنن لە رێگەی چەند دەرمانێك كە بۆ مەبەستی تر وەری دەگرن لەوانە بۆ لەشجوانی و نەهێشتنی كەچەڵی.

زانایان دەڵێن كە ئەو بەهێزكەرانەی پیاوان لە هۆڵەكانی لەشجوانی و ورزشكردن وەریدەگرن بۆ جوانكردنی و شەنگكردنی جەستەیان و ئەو دەرمانەشی بۆ رێگرتن و نەهێشتنی هەڵوەرینی موو و كەچەڵی، ئەوانە رەنگە وەك كاریگەری لابەلایان تووشی نەزۆكیان بكەن.  

پرۆفیسۆر ئالان باسی لە زانكۆی شیفیڵد دەڵێت، شتێكی گاڵتەجاڕی نییە كە بەشێك لە پیاوان دەچن بۆ هۆڵی وەرزش بۆ بەدەستهێنانی شێوەیەكی جوان و راكێش بۆ ژن، لەوكاتەی كار بۆ نەهێشتنی توانای وەچەخستنەوەیان بكەن.

لای خۆیەوە جیمس مووسمان توێژەری یاریدەر و خوێندكاری دكتۆرا لە هەمان زانكۆ لەو بارەوە دەڵێت، زۆرێك لە پیاوان دێن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی توانای وەچەخستنەوە، لەوكاتەی هەوڵماندا هۆكاری پێوەندیدار لە نێوان لاوازیی توانای وەچەخستنەوە و بەكارهێنانی وزەبەخش و ئەو دەرمانانەی بۆ گەورەبوونی ماسووڵكەكان و توانای وەرزشكردن بەكاری دێنن، دەركەوت كە ئەوانە رێگرن لە بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی تێستیستیرۆن لە گونەكانی پیاو و ئەوەش هۆكارێكی گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی سپێرمی پیاو.  

بۆیە دەتوانرێت بە وەستان لە بەكار نەهێنانی ئەو وزەبەخشانە لە ماوەی سێ مانگ بۆ ساڵێك ئەو كاریگەرییە نەمێنێت، بەڵام خواردنیان بۆ ماویەەكی دوورودرێژ و بە بڕێكی زۆر دەكرێت كاریگەری زیانبەخش و بەردەوام جێبێڵن. باسی دووپاتی دەكاتەوە كە 90%ی بەكارهێنانی چالاككاری ئەبەتنائی دەبێتە هۆی نەزۆكی، هەروەها ئەو حەبانەی بۆ نەهێشتنی كەچەڵی بەكاردەهێنرێت دەكرێت ببنە هۆكاری كەمبوونەوەی پاڵنەری سێكسكردن.

لە توێژینەوەیەكی زانكۆی جۆرج واشنتن لە 2014 دەركەوت كە 5%ی ئەو پیاوانەی حەب و چارەسەری دژە كەچەڵیان وەرگرتووە بەدەست كەمبوونەوەی ژمارەی سپێرم ناڵاندوویانە، بۆیە شارەزایان دەڵێن  كە رەنگە پیاوان ئاگەداری ئەو لایەنە نەرێنیەی ئەو چارەسەریانە نەبن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل