مهاباد جه‌مال ژنه ده‌ستڕه‌نگینێكی شاری سلێمانییه و به سیرامیك هه‌وڵی پاراستنی كولتوور و مێژووی گه‌لی كورد و ئاینه‌كان ده‌دات. به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ژنه خراونه‌ته ناو سیستمی خوێندن و وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌خوێنرێت.
مهاباد جه‌مال بۆ "وشه" گوتی، له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر كاغه‌ز كارم ده‌كرد و وێنه‌م ده‌كێشا، به‌ڵام ویستم ته‌واو به سیرامیك ده‌ست پێ بكه‌م و مێژووی میله‌ته‌كه‌م و كولتووری ئاینه‌كانی میله‌ته‌كه‌م به سیرامیك نمایش بكه‌م.
ئه‌و له ساڵی 2000 گه‌له‌ریی پێشانگه‌ی ئاهو بۆ نمایشكردن و كۆكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی دامه‌زراندووه كه به‌شه‌كانی دروستكردن و نمایش و فرۆشتن له‌خۆ ده‌گرێت. ئیتر ڕۆژانه ده‌چێته گه‌له‌رییه‌كه‌ی ده‌ست به دروستكردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه ده‌كات كه پێوه‌ندی به مێژووی كورد هه‌یه، له دروستكردنی پارچه سیرامیكه‌كانیشدا گڵی سوور به‌كار دێنێت كه له ناوچه‌ی خورماتوو هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگی گڵی ئه‌و ناوچه‌یه سوورێكی جوانه و به‌گوته‌ی ئه‌و "كوالێتییه‌كی باشیشی هه‌یه".
مهاباد ده‌ڵێت "ئه‌و كارانه‌ی ده‌یانكه‌م پێوه‌ندی به مێژووی كورده‌وه هه‌یه، حه‌زم له دروستكردنی كه‌لوپه‌لی كولتووری و مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئاینه‌كانه. روونی كرده‌وه "له ڕابردوودا له‌سه‌ر ئاینی كاكه‌یی كارم كردووه و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی تایبه‌ته به كولتووری كاكه‌یی دروستم كردوون و نمایشم كردوون، به‌ڵام له ساڵی 2000 تا ئێسته سه‌رقاڵی كولتووری زه‌رده‌شتیم كه هه‌ر شتێك پێوه‌ندی به مێژووی زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه هه‌بێت دروستم كردوون، بۆ داهاتووش كار له‌سه‌ر كولتووری ئاینه‌كانی تر ده‌كه‌م، زیاتر حه‌زم لێیه ئیش له‌سه‌ر مێژووی كولتووری بكه‌م نه‌ك ئاین خۆی، بۆیه رێوڕه‌سم و داونه‌ریتی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌م به‌رجه‌سته كردووه‌ته‌وه."
ئه‌و به خوێندنه‌وه له‌و بوارانه‌دا به زمانه‌كانی فارسی و كوردی زانیاری ته‌واوی له‌باره‌ی مێژووه‌كه‌یان كۆ كردووه‌ته‌وه و ئه‌وسا دروستی كردوون، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان له‌به‌رچاو بێت.
له گه‌له‌رییه‌كه گۆزه، دیزه، مه‌ركانه، كووپه‌ی ترشیات، خه‌نجه‌ر، جام و چل كلیل و كڵاو و چه‌ندان كه‌لوپه‌لی ئاینی زه‌رده‌شتی هه‌ن. رێوڕه‌سمی پشتێن به‌ستن، گه‌نم چاندن و چه‌ندان كه‌لوپه‌لی تر و هه‌ندێك پارچه‌ی هه‌ن به سه‌دانیان لێ دروست كراوه به قه‌باره و شێوه‌ی جیاواز خراونه‌ته ڕوو.
به‌شێك له كاره‌كان و گه‌له‌رییه‌كه‌ی مهاباد له وانه‌ی هونه‌ر له پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنرێ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژ به مێژووی گه‌له‌كه‌ی ئاشنا بێت. خۆی نایشارێته‌وه كه به‌وه "دڵخۆشه". بۆیه هه‌میشه له هه‌وڵدا ده‌بێت تا مێژووی كورد و كولتووری ئاینه‌كان له‌به‌رچاوی هه‌ر تاكێكدا بمێنێته‌وه، ئه‌ویش به دروستكردنی سیرامیك.
كڕیاره سه‌ره‌كییه‌كانی مهاباد زیاتر كه‌سانی بیانین و حه‌زیان به‌و پارچه كه‌له‌پوورییانه هه‌یه، هه‌روه‌ها كه‌سانی ئاسایی حه‌زیان به‌و كه‌لوپه‌لانه هه‌یه و بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵ به‌كاری دێنن، جگه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ به نه‌وه‌كانی دوای خۆیانیان بناسێنن.
مهاباد خاوه‌نی دوو پێشانگه‌ی تایبه‌ته و به‌شداریی له 50 پێشانگه‌ی هاوبه‌شیشدا كردووه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی مۆنیۆمێنتی "ده‌روازه‌ی شه‌هیدانی شار"ـه و خاوه‌نی هه‌زاران پارچه‌ی كه‌له‌پووری و مێژووی كورده كه له گه‌له‌رییه‌كه‌یدا نمایشی كردوون.
•كڕیاره سه‌ره‌كییه‌كانی مهاباد زیاتر كه‌سانی بیانین
وشه/ سلێمانی- ئاریان محه‌مه‌د