پێشتر هه‌ردوولا ڕه‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ری
وشه/ سلێمانی- تایبه‌ت
بڕیار بوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕێككه‌وتنێكی دووقۆڵی بكه‌ن، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له دوو مانگ، هیچ كۆبوونه‌وه و لیژنه‌یه‌كیان پێك نه‌هێناوه و "وشه"ش ئه‌وه‌ی زانیوه ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان كێشه‌ی بۆ دروست بووه و ئه‌گه‌ری زۆره سه‌رنه‌گرێت.
له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و دواتر ڕێككه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی چڕ كرده‌وه بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ش داوای ڕێككه‌وتنی دووقۆڵیی له كۆمه‌ڵ كردبوو و ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندییان دابوو، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكار ساردی له نێوان ئه‌و دوو هێزه دروست بووه و دروستبوونی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش پشتگوێ خراوه.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، یه‌كێتی داوای ڕێككه‌وتنی دووقۆڵیی لێ كردوون و ئه‌وانیش قبووڵیان كردووه.
ئه‌وه‌شی گوت، "تا ئێسته هیچ گفتوگۆیه‌كی تر له‌وباره‌یه‌وه له نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی ڕووی نه‌داوه."
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه" كه له سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی به یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه هه‌وڵ بده‌ن كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی بانگهێشتی ناو حكوومه‌ت بكرێت و دوای ئه‌وه‌ش ڕێككه‌وتنی دووقۆڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه و ئه‌وه‌ش بووه به یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه ڕێككه‌وتنه دووقۆڵییه‌كه‌ی نێوانیان ساردیی تێبكه‌وێت.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌یویست به‌شداریی حكوومه‌تی نوێ بكات، به‌ڵام پارتی به ڕه‌سمی بانگهێشتی نه‌كردووه و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بۆ هاتنه ناو حكوومه‌ت په‌نای بۆ هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی برد.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێتی كاتێك ئه‌و داوایه‌ی له كۆمه‌ڵ كردبوو، كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی به ئاراسته‌ی دووركه‌وتنه‌وه بوو تا لێكتێگه‌یشتن، ئه‌وكاتیش پارتی و گۆڕان ڕێككه‌وتبوون و یه‌كێتیش ده‌یویست به‌ره‌یه‌ك دروست بكات، به‌ڵام دوای ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی له‌و هه‌وڵ و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ سارد بووه‌ته‌وه و جارێكی تر باسی نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی سارد نه‌بووه‌ته‌وه له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه بۆ كۆمه‌ڵی پێشنیار كردووه، به‌ڵام بارودۆخ و كێشه‌كان ئاڵۆزن و یه‌كێتیش سه‌رقاڵی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و كه‌ركووك و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیه‌تی، بۆیه جارێ ئه‌و پرسه دواكه‌وتووه.
زیاتر گوتی، "هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه پێشنیاره‌كه‌ی یه‌كێتی وه‌ك ڕێككه‌وتنێكی سیاسیی و ستراتیجی نه‌بووه، پێشنیاره‌كه له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه بۆ عه‌لی باپیر كرا بۆ كاری پێكه‌وه‌یی به‌تایبه‌ت له په‌رله‌ماندا، به‌ڵام دواتر ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌و پێشنیاره‌یان كرد به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئێسته باس ده‌كرێت و وه‌ك ڕێككه‌وتنێكی سیاسی و ستراتیجی ناو ده‌برێت."
تا ئێسته‌ش كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوی له‌وه‌یه بانگهێشتی ناو حكوومه‌ت بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی له بۆنه‌ی جیاجیادا ئاشكرایان كردووه پۆست و جێ له‌ناو كابینه‌ی نوێ بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌ماوه.
سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ته‌نیا ئه‌وه‌ی گوت، "یه‌كێتی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێك ده‌پارێزێت و بێگومان هه‌وڵیش ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی لێكتێگه‌یشتنی هه‌بێت و هاوئاهه‌نگی و یه‌كڕیزی له نێوانیاندا هه‌بێت."