زیاتر له دوو هه‌فته‌یه له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان دروێنه‌ی گه‌نم و جۆ ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام سه‌رباری بارانی زۆر و هاتنه به‌رهه‌می ده‌غڵودانێكی به‌رچاو، جووتیاران له ترسی سووتانی ده‌غڵودان له‌لایه‌ك و بێ متمانه‌یی به حكوومه‌تی ناوه‌ند كه پاره‌ی ساڵانێكیان تا ئێسته وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌رهه‌مه‌كانیان به حكوومه‌ت نافرۆشن و به ناچاری له بازاڕدا به نیوه‌ی نرخ ده‌یفرۆشنه‌وه.
حوسێن محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی جووتیاران و هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، جووتیارانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستیان كردووه به هه‌راجكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
روونی كرده‌وه، به‌هۆكاری بێ متمانه‌یی به‌حكوومه‌تی ناوه‌ند له راده‌ستكردنی پاره‌ی گه‌نم و به‌هۆكاری به‌رده‌وامی شه‌پۆلی سووتانی ده‌غڵودانه‌كانیان، جووتیاران ده‌ستیان به فرۆشتنی ده‌غڵودانه‌كانیان كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی جووتیاران باسی له‌وه كرد، تۆنێك گه‌نم له گه‌رمیان به 300 هه‌زار دینار تا 400 بۆ 450 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، ئه‌ویش به‌پێی پاك و پیسی گه‌نمه‌كه كه گۆڕه‌پان هه‌یه بۆ فرۆشتنی گه‌نمی جووتیاران.
عه‌لی قادر جووتیارێكی گه‌رمیانه و ده‌ڵێ، نرخی به‌رهه‌مه‌كه‌یان له بازاڕدا تۆنی 300 بۆ 350 هه‌زار دینار زیاتر ناكات و ناچاریشن به‌و شێوه‌یه بیفرۆشن، چونكه متمانه‌یان به حكوومه‌ت نییه و پاره‌ی سێ ساڵیان لای حكوومه‌ته و وه‌ریان نه‌گرتووه.
ئه‌حمه‌د فه‌تاح جووتیارێكی تره و باسی له‌وه كرد كه ساڵی پار به‌هۆی بێ بارانی و وشكه‌ساڵییه‌وه، جووتیارانی گه‌رمیان زیانێكی زۆریان كرد، به‌شێكیان هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بوو و ئه‌وه‌شی هه‌یبوو زیانی لێ كرد له كرێی گواستنه‌وه‌ی بۆ شار و تۆ و جووتكردن و كڕینی كیمیایی و كرێی ده‌ڕاسه و دروێنه‌كردنی، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی ته‌ڕی ساڵه‌كه‌یه‌وه، ساڵێكی هات بوو و به‌رهه‌می جووتیاران زۆر باش بوو، به‌ڵام به‌هۆی بارینی ته‌زره‌وه نزیكی حه‌وت گوندی سنووری ئاوه‌سپی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ناوچوون كه زیاتر جۆ بوو.
حه‌سه‌ن خه‌لیل له بازاڕی گه‌نمفرۆشانی گه‌رمیان، نه‌یشارده‌وه كه عه‌ره‌ب دێن بۆ كڕینی گه‌نمی جووتیاران. جووتیاران ناتوانن چاوه‌ڕێی سایلۆ بكه‌ن و متمانه‌یان به‌كردنه‌وه‌ی سایلۆش نه‌ماوه، چونكه ساڵانێكه باس له كردنه‌وه‌ی سایلۆ ده‌كرێ و ته‌نیا قسه‌یه و هیچی تر.
به‌ڵام شادیه حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی گه‌رمیان پێی وایه، ڕه‌وشی كشتوكاڵ له گه‌رمیان به‌راورد به ساڵانی تر له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه و زۆر باشه، به‌ڵام به‌راورد به‌ساڵان ڕێژه‌ی ئه‌و دانه‌وێڵه‌یه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق دیاری كردووه له هه‌رێمی بكڕێت، بۆ ئه‌مساڵ یه‌ك له‌سه‌ر سێی ساڵانی تره، بۆ ئه‌مساڵ بۆ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، بڕی ٣٤٠ هه‌زار تۆنی داناوه، له‌و بڕه‌ش گه‌رمیان ته‌نیا 28 هه‌زار تۆنی لێ وه‌رده‌گیرێت، له كاتێكدا به‌رهه‌می جووتیارانی گه‌رمیان له نێوان 100 بۆ 150 هه‌زار تۆندایه كه ئه‌م بڕه بۆ هه‌رێم و گه‌رمیانیش به‌راورد به به‌رهه‌می جووتیاران زۆر كه‌مه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه چ له ڕێی حكوومه‌تی خۆجێی و چ له ڕێی پارێزگای سلێمانییه‌وه هه‌وڵی داوه ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ گه‌رمیان زیاد بكرێت، چونكه ناوچه كوردستانییه‌كانیشی له‌سه‌ره و به‌بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر وابێت، زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ساغ نابنه‌وه.
ئه‌و له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌ی جووتیارانیش گوتی، هه‌وڵی ته‌واوی بۆ دراوه و جووتیاران له‌و كه‌یسه‌دا له دادگا براوه‌ن، به‌ڵام ته‌میز كراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامن.
له‌لایه‌كی تره‌وه كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ "وشه" گوتی، ئاگادارن له‌وه‌ی جووتیارانی گه‌رمیان په‌له ده‌كه‌ن له دروێنه‌كردنی ده‌غڵودانیان و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌نرخی هه‌رزان له بازاڕدا.
ئه‌و پێی وایه جگه له بێ متمانه‌یی، دره‌نگكردنه‌وه‌ی سایلۆ و بنكه‌كانی وه‌رگرتنی گه‌نم، زیاتر وای له جووتیاران كردووه به‌رهه‌مه‌كانیان به‌زوویی بفرۆشن. هاوكات به‌گرنگی زانی حكوومه‌تی هه‌رێم پلانی خێرای هه‌بێت بۆ ئه‌و گرفته، ئه‌گه‌رنا زیانی گه‌وره به به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌گات. له سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه دروێنه‌كردنی گه‌نم و جۆ ده‌ستی پێ كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا و زیاتر له 100 رووداوی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر تۆمار كراون.
نیعمه‌ت عه‌لی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه نادیارن.
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی گه‌رمیان، له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ملیۆنێك و 400 هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی هه‌یه، له‌و رووبه‌ره 111 هه‌زار دۆنمی زه‌ویی به‌راوه و ئه‌وه‌ی تری دێمییه.
*تۆنێك گه‌نم له گه‌رمیان به 300 تا 400 بۆ 450 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت
وشه/ سه‌بری هۆرێنی