په‌كه‌كه ناهێڵێ ئێزیدییه‌كان پڕچه‌ك بكرێن و ئه‌وانیش ده‌چنه ناو حه‌شده‌وه
حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی كردووه به پڕچه‌ككردنی عه‌ره‌به‌كانی سنووری شنگال و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی له شنگال ده‌ستبه‌كاره، به‌ڵام به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وه ئێزیدییه‌كان پڕچه‌ك ناكرێن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئێزیدی چوونه‌ته ناو حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
حكوومه‌تی عێراق له ڕێی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه چه‌ند مانگێكه له شنگال سه‌رقاڵی پڕچه‌ككردنی عه‌ره‌به‌كانه، به‌ڵام به‌هۆی ڕێگری پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"ـه‌وه، ئێزیدییه‌كان له‌و هه‌وڵه بێبه‌ش كراون و له به‌رانبه‌ریشدا گه‌نجانی ئێزیدی به لێشاو ده‌چنه ناو حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ئه‌وه‌ش به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه داده‌نرێت و هۆشداریش له‌وباره‌یه‌وه ده‌درێت.
حوسێن ده‌رمان به‌رپرسێكی یه‌كێتی له سنووری شنگال به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، سوپای عێراق ده‌ستی به پڕچه‌ككردنی عه‌ره‌به‌كانی شنگال كردووه، هه‌موو هاووڵاتی و هۆزه‌كان بانگهێشت كراون و چه‌كیان پێ دراوه و پێشیان گوتراوه سریه و هێزی بچووك بچووك دروست بكه‌ن، پێوه‌ندی به سوپای عێراقه‌وه بكه‌ن و مووچه و نه‌سریه‌ی پێویستیان بۆ ده‌نێردرێت.
ئه‌وه‌شی گوت، "حكوومه‌تی عێراقی له‌لایه‌ك نایه‌وێت ئێزیدییه‌كان پڕچه‌ك بكات چونكه ده‌ترسێت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه به‌كار بهێنرێن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌كه‌كه خۆیان ڕێگری ده‌كه‌ن ئێزیدییه‌كان به كۆمه‌ڵ فه‌وج و هێز دروست بكه‌ن و بچنه سه‌ر سوپای عێراق."
بارودۆخی شنگال له دوای ئازادكردنیه‌وه له ده‌ستی داعش، به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه ئاڵۆزه و دانیشتووانه‌كه‌شی بوونه‌ته قوربانیی ئه‌و هێزه جیاوازانه. تەنیا 20%ی ئێزدییەکان گەڕاونەتەوە شنگال و ئەوانەی تر لە دهۆک دەژین و بە هۆی ئاڵۆزی سەربازی و سیاسی و فرەهێزی نا‌وێرن بگەرێنەوە شارەکەیان.
"نزیكه‌ی دوو هه‌زار گه‌نجی ئێزیدی خۆیان بۆ چوونه ناو حه‌شدی شه‌عبی تۆمار كردووه، دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ناوی 400 گه‌نجیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پێوه‌ندییان به‌و هێزه‌وه كردووه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی دروست كردووه و ته‌نانه‌ت له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شاریه‌ری شنگالیش كێشه دروست بووه." به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی له شنگال وای گوت.
بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، ڕێگری دروست كردووه له گه‌یاندنی هاوكاریی ڕێكخراوه مرۆییه‌كان بۆ شنگال و دانیشتووانه‌كه‌ی، ئه‌مه سه‌رباری هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدارانی داعش به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر شنگال به‌هۆی بوونی ئه‌و هێزانه‌وه.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، بوونی په‌كه‌كه له شنگال مه‌ترسیی گه‌وره‌ی دروست كردووه و ئه‌گه‌ر زوو دوور نه‌خرێنه‌وه، مه‌ترسییه‌كان ده‌بنه مه‌ترسیی كرداری له‌سه‌ر دانیشتووانی شنگال.
ئه‌و گوتی، "داوامان له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكات، چونكه كێشه بۆ خه‌ڵك و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان دروست ده‌كه‌ن و ڕێ ناده‌ن ڕێكخراوه مرۆییه‌كان بێنه ناو شارۆكه‌كه."
ئێسته ئیداره‌ی ڕه‌سمی و هه‌ڵبژێردراوی شنگال له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه دوور خراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه پۆسته ئیدارییه‌كان پڕ كراونه‌ته‌وه.
"بۆ پاراستنی گیانی ئێزیدییه‌كان، بۆ ڕێگرتن له چوونی به‌لێشاوی گه‌نجانی ئێزیدی بۆ ناو حه‌شدی شه‌عبی، داوامان كردووه هێزێكی هاوبه‌ش له نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه دروست بكرێت و شنگال بپارێزن، هه‌م په‌كه‌كه و هه‌م هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دوور بخرێنه‌وه." قایمقامی شنگال وای گوت.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال