گهنجكردنهوهى پێست باشتر وایه به رێگایى سروشتى بێت و له رێگه‌ى پێكهاته سروشتیه‌كانه‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ى كه ده‌رمانه‌كان و به‌رهه‌مه جوانكارییهكانى تر نه‌بنه هۆى زیان گه‌یاندن به پێست له داهاتوودا. زۆركات پێست تووشى پیسى و تۆز و ئاره‌ق كردنه‌وه ده‌بێت كونیله‌كانى پێست داده‌خرێن به‌هۆى ئه‌و پیسییهى له‌سه‌ر پێست كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مانه چه‌ند ماسكێكى سروشتین كه پێست باشتر ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م: ماسكى زه‌یتى گوێز هیند، زۆركات زه‌یتى گوێزهیند به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ى پێست له پیسى و لابردنى ژه‌هر، چونكه هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه لاده‌بات كه‌له‌سه‌ر پێست كۆ ده‌بنه‌وه. له زۆر ماسكى ده‌موچاودا به‌كارده‌هێنرێت، دوو كه‌وچك گلى سپى، له‌گه‌ڵ نیو كه‌وچك هه‌نگوین و كه‌وچكێكى چا زه‌یتى گوێز هیند و یه‌ك دڵۆپ زه‌یتى لیمۆ یان ئاوى لیمۆ له ده‌فرێكى بچو‌وكدا هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه پێستت جوان بشۆ پاشان بۆ ماوه‌ى 10 خولهك بۆ پێستت به‌كاریبهێنه دواتر به ئاو بیشۆ.
دووه‌م: ماسكى سركه، سركه وه‌كو تۆنهرێك بۆ پێست به‌كارده‌هێنرێت ده‌توانرێت دوو كوپ ئاو له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك سركه‌ى سێ‌و تێكه‌ڵ بكه و پاشان ده‌موچاوتى پێ بشۆ یان ده‌توانرێت چاره‌كى كوپێك ئاو سركه‌ى سێ‌و تێكه‌ڵ بكه و پاشان به‌یه‌كسانى به‌سه‌ر پێستدا بڵاوى بكهرهوهوه و كه وشك بوه‌وه به ئاو بیشۆ.
سێیه‌م: سپێنه‌ى هێلكه و هه‌نگوین، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به هیلاكى و وشكى پێستت كرد ئه‌وه ماسكى سپێنه‌ى هێلكه و هه‌نگوین به‌كاربهێنه سپێنه‌ى یه‌ك هێلكه جیا بكه‌ره‌وه و پاشان یه‌ك كه‌وچك هه‌نگوینى بۆ زیاد بكه به باشى تێكه‌ڵى بكه و به‌یه‌كسانى به‌سه‌ر پێستدا بڵاویبكه‌ره‌وه، به‌ڵام با دوور بێت له چاو دواتر به ئاوى شیله‌تێن بیشۆ سپێنه‌ى هێلكه كونیله‌كانى پێست تووند ده‌كاته‌وه و پێست پاك ده‌كاته‌وه و هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردن و دژه به‌كتریایى هه‌یه سووربوونه‌وه و نارێكى پست كه‌م ده‌كاته‌وه.
چواره‌م: ماسكى شۆفان، شۆفان سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ریشاڵه و یارمه‌تى گهنجكردنهوهى پێست ده‌دات نیو كوپ ئاوى گه‌رم زیاد بكه بۆ چاره‌كى كوپێك شۆفان بۆ ماوه‌ى دوو بۆ سێ خولهك به‌جێیى بهێڵه دواتر دوو كه‌وچك ماست و یه سپێنه‌ى هێلكه و دوو كه‌وچك هه‌نگوینى بۆ زیاد بكه پاشان به باشى تێكه‌ڵى بكه و بۆ پێستت به‌كاریبهێنه بۆ ماوه‌ى 10 بۆ 15 خولهك به‌جێى بهێڵه و دواتر به ئاوى گه‌رم بیشۆ.