له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌کێتی، لاهور جه‌نگی لێدوانێکی ئاستنزمانه‌ی پێشکه‌ش کرد، که وایکرد رای گشتی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌سه‌ف بخوازێت، ئاستی خیتاب و حیواری سیاسه‌ت، بۆ ئه‌و ئاسته داببه‌زێت.
لاهور، له‌و قسه ئاستنزمانه‌یدا، گوتی "قبوڵ ناکه‌ین که‌س یه‌کێتی به بێ به‌ڵگه ته‌خوین بکات".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه شه‌قامی کوردستان و رای گشتی ده‌زانن، هه‌موو یه‌کێتی له‌و خیانه‌ته‌ی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ردا نه‌بوون، به‌ڵکو گرووپێکی ناو یه‌کێتی بوون که‌رکووک و ناوچه‌کانی تریان پێشکه‌ش به داگیرکه‌ران کرد، به‌یاننامه‌کانی (کۆسره‌ت ره‌سووڵ، مه‌لابه‌ختیار و سه‌رکرده‌کانی تری یه‌کێتی) شاهێد و به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستیه‌ن.
به‌ڵام لاهور ده‌یه‌وێت ئۆباڵی خیانه‌ته‌که بخاته ئه‌ستۆی هه‌موو یه‌کێتی، ده‌یه‌وێت به‌ته‌نیا خۆی و که‌سه نزیکه‌کانی تاوانبار نه‌بن له راده‌ستکردنی که‌رکووک، به‌ڵکو ده‌مێکه هه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو یه‌کێتی تێوه‌بگلێنێت.
لای هه‌مووان ئاشکرایه، هیچ که‌س و لایه‌نێک یه‌کێتیان وه‌ک حزب ته‌خوین نه‌کردووه، به‌ڵکو ته‌نیا ئه‌و گرووپه‌ی خیانه‌ته‌که‌یان کردووه، ئاماژه‌یان پێدراوه.
هه‌روه‌ها تێکۆشه‌رانی ناو یه‌کێتیش، قبووڵ ناکه‌ن تێوه‌بگلێندرێن له خیانه‌تێکی وه‌ها مه‌زن، که بووه هۆی له‌ده‌ستدانی نزیکه‌ی ٥١٪ خاکی کوردستان.
ئێمه تێده‌گه‌ین لاهور داخباری ئه‌وه‌یه، که‌س یه‌کێتی وه‌ک حزب به‌و خیانه‌ته تاوانبار ناکات، بۆیه ئه‌ویش به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه و هه‌رچی ده‌کات تێکۆشه‌ران ئاماده‌نیین، ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه هه‌ڵبگرن، که‌سیش ئاماده نییه، مێژووی خۆی وه‌ها ره‌ش بکات و به‌رگری له خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر بکات.