گۆرانیبێژى لاو هەڤاڵ خانەقینی له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام، ئاشكراى كردووه كه نوێترین بهرههمى خۆى به شێوهى ڤیدیۆ کلیپی بهناوى "نیشتمانی عیشق" بڕیاره بڵاو بهمنزیكانه بڵاوى بكاتهوه.
گۆرانیبێژ هەڤاڵ خانەقینی ئاماژەی بەوەیش کردووه، كه بەرهەمە نوێیەکەی بە ناوی نیشتمانی عیشق دەکاتە دیاریی جەژن بۆ هەوادارەکانی.
گۆرانی نیشتمانی عیشق لە تێکستی دیدار سابیرە، هەڤاڵ خانەقینی خۆی ئاوازەکەی داناوە، ئەفشین شوکری کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە، هونەرمەند ئالان کامیل بە سۆڵۆی کەمان بەشدارە لە بەرهەمەکەدا، ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی نیشتمانی عیشق لەلایەن دیار مەهدییەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، بەمنزیکانەیش بەبۆنەی جەژنەوە بڵاو دەبێتەوە.
هەڤاڵ محەمەد ناوسراو بە هەڤاڵ خانەقینی، لە خانەقین لەدایکبووە و ئێسته لە سلێمانی نیشتەجێیە، لە دوای ساڵى 2003 وه دەستی بە کاری هونەری کردووە، لە ساڵی 2007 لە بەرنامەی کوردستار زیاتر ناسرا، جگە لە ئەلبوومێکی گۆرانی، چەندان بەرهەمی هونەریی تۆمارکراوی هەیە، جگە لە زمانی کوردی بە زمانی عەرەبی و فارسییش گۆرانی دەڵێت.