گۆرانیبێژى لاو میرا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاو كرده‌وه کە گۆرانییەکی شادە، ئه‌مه‌یش به نوێترین هه‌نگاو بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده داده‌نرێت به‌هۆى ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م جاره گۆرانى شاد بكات و بڵاوى بكاته‌وه.
نوێترین ڤیدیۆ کلیپی میرا بە ناوی "شایی" ییه، کە ئاوازی لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە بۆ داندراوە و لە تێکستی قادر ئەسعەدە، هەروەها کاری ئەڕێنجمێنتی لەلایەن ئاریۆسەوە بۆ کراوە و لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە، وەکو دیاریی جەژن لە پێگه‌ى تایبه‌تى یووتیوبی هەڵکەوت زاهیر بڵاو کراوەتەوە.
میرا یەکێکە لە گۆرانیبێژە لاوه‌كانى کوردستان، چەندان ئەلبووم و بەرهەمی هونەریی هەیە، هەندێک لە بەرهەمەکانیشی ئاینین، قوتابى هونه‌رى هه‌ڵكه‌وت زاهیره.