به‌پێی ئه‌وه‌ی پێگه‌ی "ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له دوێنێوه سه‌ماكار و ئه‌كته‌ری ناوداری میسری "فیفی عه‌بدۆ" میسری به‌جێهێشتووه و رووی له كوێت كردووه. بڕیاره بۆ ئه‌م جه‌ژنه شانۆگه‌رییه‌ك له‌وێ پێشكه‌ش بكات.
دوای ئه‌وه‌ی فیفی عه‌بدۆ له وێنه‌گرتنی درامای "مملكه الغجر" به‌كۆتا هات، به‌پێی به‌رنامه‌كانی ئێسته گه‌شتی كوێتی كردووه و بڕیاره له‌م جه‌ژنه‌دا شانۆگه‌ریی "ینانوه جلیعه" له‌وێ پێشكه‌ش بكات. ئه‌و شانۆگه‌رییه له بیرۆكه و ده‌رهێنانی ناسر به‌لووشییه.
به‌پێی پێگه‌كه، فیفی عه‌بدۆ ئێسته له پرۆڤه‌یه‌كی رژددایه و خۆی بۆ سبه‌ی ئاماده ده‌كات تا شانۆگه‌رییه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی پێشان بدات.
ناوی راستینه‌ی فیفی عه‌بدۆ "عه‌تیات عه‌بدولفه‌تاح"ه و له ساڵی 1953 له شاری مه‌نوفییه‌ی میسر له خێزانێكی هه‌ژاردا له دایك بووه، به‌ڵام قۆناغی گه‌نجیی خۆی له گه‌ڕه‌كی ئیمبابه‌ی قاهیره به‌سه‌ر بردووه. له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی له سه‌ماكردن هه‌بووه و پاشان چووه‌ته ناو تیپێكی میللی و له‌وێدا فێری سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی بووه. دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له یانه‌كاندا سه‌مای كردووه، پاشان له رێگه‌ی ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د فازڵه‌وه چووه‌ته ناو دنیای سینه‌ماوه و تا ئێسته خاوه‌نی 27 فیلمی سینه‌ماییه، جیا له چه‌ند درامایه‌كیش.
فیفی عه‌بدۆ له بواره‌كه‌ی خۆیدا خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و جیهانییه. دوا نازناویش كه پێی درا، باشترین سه‌ماكاری سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی له هه‌موو دنیادا. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر له خێزانێكی هه‌ژاردا په‌روه‌رده بووه، به‌ڵام ئێسته یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌ماكار و هونه‌رمه‌ندانی میسر.