په‌رله‌مانتارێك و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، شاره‌وانیی كه‌لار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی بێ زیادكردنی ئاشكرا زه‌ویی گشتی تاڵان ده‌كه‌ن، هاوكات ره‌خنه له نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌گرن و بڕیار و راسپارده‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیانیش بۆ ماوه‌ی چوار مانگ به نایاسایی هه‌ژمار ده‌كه‌ن. به‌ڵام شاره‌وانیی كه‌لار ره‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌وان له‌سه‌ر حیسابی شارۆكه‌ی كه‌لار خۆیان ده‌نوێنن و هه‌وڵه‌كانیان تێكده‌رانه‌یه.
رزگار محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، "سێ هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه له سه‌نته‌ری بازاڕی شارۆكه‌ی كه‌لار، دراوه به كه‌سێك به‌بێ ئاگاداری میدیا و بێ ئه‌وه‌ی زیادكردنی ئاشكرای بۆ بكرێت، ده‌كرێ پێدانی زه‌وی له سه‌نته‌ری بازاڕ به‌شێوه‌ی زیادكردنی ئاشكرا له كرێدا بێ بۆ ئه‌وه‌ی دواتر داهاته‌كه‌ی بخرێته خزمه‌تی گشتییه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه روون نییه وه‌ك چۆن ده‌ڵێی شووتی به‌گه‌نم كراوه".
كێشه‌كه ته‌نیا ئه‌مه نییه و وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه باسی كرد، شوێنی قوتابخانه و باخچه‌ی شه‌هید له‌یلا قاسم ده‌كرێته پڕۆژه، له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌م جێیه به‌رزه‌پرد یان قوتابخانه‌ی مۆدێرن دروست بكرێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان داوای كرد داوده‌زگاكانی گه‌رمیان به‌تایبه‌ت دادگا بێته ده‌نگ و به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه و دوور له ده‌ستوه‌ردانی حزبی، ئه‌گه‌رنا له رێی هێزی مرۆیی و خۆپێشاندان به‌ر له‌و گه‌نده‌ڵییانه ده‌گرن و ناهێڵن ئه‌م تاڵانكارییه له ناوچه‌كه به‌رده‌وام بێت.
جگه له پێدانی سێ هه‌زار مه‌تر زه‌وی به‌بێ زیادكردنی ئاشكرا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیش له گه‌رمیان كه پێنج پڕۆژه‌ن، گه‌نده‌ڵییان تێدایه، بۆ نموونه له پڕۆژه‌ی مامۆستایان و كرێكاران، ده‌بینین نرخه‌كه‌ی بۆ مامۆستایان هه‌رزاتره و بۆ كرێكاران گرانتر.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی بان ستی تێبینییان هه‌یه و سته‌م له كرێكارانی كه‌لار كراوه و زیاتر له پێنج هه‌زار دۆلار به‌كرێكاران ده‌درێ، له‌كاتێكدا له ته‌نیشتی ئه‌و پڕۆژه‌یه یه‌كێكیان به چوار هه‌زار و 500 دۆلاره .
ئه‌و ده‌ڵێ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، ده‌ستپاكی گه‌رمیانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ به‌رگرتن له‌و تاڵانكارییانه‌ی به‌رده‌وامن.
كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بابه‌تێكی تری ورووژاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پاش ئه‌وه‌ی له مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كار بوو، پێش ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ كراوه كه ئه‌وه‌ش كارێكی نایاسایی بوو.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان كارێكی نایاسایی بوو، بۆیه به‌پێی ماده‌ی 3ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه ده‌نگی پێ بدرێت و دواتر ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ بكرێ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و چوار مانگه‌ی پێش ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌نگی بۆ بدرێت، ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ری كردوون نایاسایین.
له‌باره‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه ده‌خرێته ئه‌ستۆی شاره‌وانییه‌كه، "وشه" پێوه‌ندی كرد به ئه‌كره‌م ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌لاره‌وه، ئه‌ویش رای گه‌یاند سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌كارییه و راست و دروستی تێدا نییه، ئه‌و په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ته‌نیا له پێناوی ده‌ركه‌وتن و موزایه‌ده‌كردن، كۆمه‌ڵێك زانیاری بێ بنه‌مایان بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ڵگه‌یان لایه و كارێكی نایاسایی كراوه، ده‌یانتوانی له رێی دادگاوه سكاڵایان بكردایه نه‌ك له پێشی كامێرا خۆیان نمایش بكه‌ن.
هه‌وره‌ها گوتی، "په‌رله‌مانتار و ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پشكی گۆڕان، باسیان له‌وه كردووه پێدانی ئه‌و زه‌وییه به‌و وه‌به‌رهێنه‌ره به بڕیاری جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بووه، ئێمه بۆ رای گشتی روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌به‌رهێنانی هه‌یه و دوور و نزیك پێوه‌ندی به جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه نییه و كاری شاره‌وانیی كه‌لاره كه زه‌ویی بۆ دابین بكات به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان، وه‌ك چۆن له ته‌نیشتی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن، شاره‌وانیی كه‌لار له پێشوودا زه‌وی بۆ سێ پڕۆژه‌ی تری وه‌به‌رهێنان ته‌رخان كردووه.
زیاتر گوتی، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌ن پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن كه گوایه قوتابخانه‌ی له‌یلا قاسم ده‌ڕووخێنرێت و ده‌كرێته پڕۆژه‌ی بازرگانی، به هه‌مانشێوه ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌لار ده‌ڵێت، "ئێمه له شاره‌وانیی كه‌لار رای ده‌گه‌یه‌نین كه رێ به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ین له‌سه‌ر حیسابی شاره‌وانیی كه‌لار و شارۆكه‌ی كه‌لار خۆی بنوێنێت و موزایه‌ده به‌ناوی شارۆكه‌كه‌مانه‌وه بكات، ئه‌وه‌ش به هه‌وڵێكی تێكده‌رانه ده‌بینین بۆ دوورخستنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران له شاری كه‌لار و دروستكردنی گرفت بۆ ئاوه‌دانتركردنی شارۆكه‌كه، بۆیه رای ده‌گه‌یه‌نین هه‌ر كه‌س و وه‌به‌رهێنه‌رێك پڕۆژه‌ی شایسته و مۆڵه‌تی یاسایی هه‌بێت و رێكاری یاسایی ته‌واو كردبێت، ئێمه كارئاسانی بۆ ده‌كه‌ین له پێناو جوانكردنی شارۆكه‌ی كه‌لار و به‌ره‌وپێشبردنی.
گەرمیان/سەبری هوڕێنی