گۆرانیبێژى لاو ئەلەند حازم دواى ئه‌وه‌ى دره‌نگانى دوێنێ شه‌و نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "زاڵم"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتیووب بڵاو کردەوە، به‌هۆكارێكى نادیار ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجى حوزه‌یران، به‌رهه‌مه‌كه‌ى لابردووه تاكو ئێسته‌یش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه.
"زاڵم" نوێترین کلیپی بوو کە لە چەناڵی تایبه‌تى خۆی لە یووتیوب بڵاوی کرده‌وە، ئاوازی ئەنەتۆلیا ناڤینە و ئامادەکردنی خۆی بوو.
ئەلەند حازم خەڵکی شاری دهۆکە، مانگی ئاداری ڕابردوو گۆرانییەکی بە شێوەی دوێت لەگەڵ ئاگرین دڵشاد بڵاو کردەوە، گۆرانییەکە بینەرێکی زۆری هەبووە، زیاتر له شێوه‌ى ڕاپه‌رێك ده‌رده‌كه‌وێت.