ماوه‌ى ساڵێكه به‌رپرسانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌ده‌ن، سێ شت له وڵاتانى دنیا قه‌ده‌غه بكه‌ن. سه‌ره‌تا به نه‌وتى ئێران ده‌ستیان پێكرد ودواتر گه‌یشتنه سیسته‌مى مووشه‌كى به‌رگرى ئێس -400 رووسى و دواجاریش به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیاى هواوى چینى.
هواوى چینى
رۆژى سێشه‌مى رابردوو
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریى دایه وڵاتى سویسرا كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هواوى چینى نه‌كات، پۆمپیۆ ئه‌مه‌ى به هه‌ڕه‌شه زانى بۆ سویسرا و گوتى "ئه‌گه‌ر ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى چینى بكه‌ن، ئه‌وا زانیارى خۆیان به حزبى شیوعى چین ده‌ده‌ن و ئه‌و كاتیش تایبه‌تمه‌ندی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن".
به شێوه‌یه‌كى دیاركراو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییه‌كه‌ى له باره‌ى كۆمپانیاى هواوى چینى بوو، كه ماوه‌یه‌كه ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تى ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كات و به سیخوڕیى تۆمه‌تبارى ده‌كات.
كۆمپانیاى هواوى چینى كه له‌ساڵى 1987 دروست بووه، ئێسته به‌رهه‌مه‌كانى له‌سه‌رتاسه‌رى دنیا بره‌ویان هه‌یه، به تایبه‌تى له دروستكردنى ته‌كنه‌لۆجیاى پێوه‌ندى ئه‌وه‌ى به G5 ده‌ناسرێت رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌یه. ئه‌م كۆمپانیایه‌ش وێراى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه و هه‌وڵى داوه له ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا سكاڵا له دژى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌رهه‌مه‌كانى بدات.
به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانى هواوى تاكه شتێك نیین كه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستى دنیا هه‌وڵى قه‌ده‌غه‌كردنى ده‌ده‌ن. مایك پۆمپیۆیش تاكه به‌رپرسێك نییه خه‌ریكى ئه‌م بزاوه بێت، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى به‌ریتانیاى كرد و یه‌كێك له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌وه بوو به‌رپرسانى به‌ریتانیا له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هواوى ئاگادار بكاته‌وه.
له‌وه‌ته‌ى دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، جه‌نگێكى ئابوورى له‌گه‌ڵ چه‌ندان وڵات ده‌ست پێ كردووه، جگه له‌مه‌یش له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى تر ده‌ركه‌وتوون و له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م سه‌رۆكه بایه‌خیان پێ ده‌درێت.
نه‌وتى ئێران
به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیاى هواوى تاكه شتێك نییه كه ئه‌مساڵ 2019 به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵى قه‌ده‌غه‌كردنیان دا بێ، به‌ڵكو یه‌كێك له شته‌كانى تر نه‌وتى ئێرانه. له مانگى ئایارى رابردوو به بڕیارى دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مه‌ریكا له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه كشایه‌وه كه له سه‌رده‌مى باراك ئۆباما له ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كرا بوو و پێنج زلهێزى تریش تێیدا به‌شدار بوون.
دواى كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى ئابوورى و دارایى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند دواتر له مانگى نۆڤێمبه‌رى هه‌مان ساڵ كۆمه‌ڵێك سزاى تر‌ى به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران سه‌پاند. وه‌ك به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا باسیان كردووه، ئامانجى سزاكانى سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى نه‌وته. بۆ ئه‌وه‌یش ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگات به خاڵى سفر ده‌بێت وڵاتانى دنیا نه‌وت له ئێران نه‌كڕن. بۆ ئه‌مه‌یش به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه جوڵه و داوایان له وڵاتانى دنیا كرد چیتر نه‌وت له ئێران نه‌كڕن.
سه‌ره‌تا جگه له عێراق بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ده‌رفه‌ت به هه‌شت وڵات درا تا له كڕینى نه‌وتى ئێران به‌رده‌وام بن، دواتر له سه‌ره‌تاى مانگى ئایارى رابردوو ئه‌مه‌ریكا بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ ئه‌م هه‌شت وڵاته‌یش هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌مه‌یش نه‌وتى ئێران بووه شتێكى تر‌ى قه‌ده‌غه‌كراو له دنیا.
سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 ى رووسى
سیسته‌مى به‌رگرى ئێس-400 یه‌كێكى تره له بابه‌ته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا. ئه‌م سیسته‌مه مووشه‌كییه له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌رهه‌م هاتووه له بوارى به‌رگریى مووشه‌كى به نوێترین به‌رهه‌مى رووسیا داده‌نرێت. زۆرێك له وڵاتان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ده‌ده‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌رووى سه‌ربازیی و سیاسییه‌وه ركابه‌رى رووسیایه هه‌وڵ ده‌دات به لایه‌نى كه‌مه‌وه هاوپه‌یمانانى خۆى له‌وه دوور بخاته‌وه ئه‌م جۆره چه‌كه له رووسیا بكڕن.
ماوه‌ى ساڵێكه مشت‌ومڕ وگرژییه‌كى زۆر له نێوان توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یش كڕینى سیسته‌مى مووشه‌كى ئێس-400 ه، كه توركیا پێداگریى له‌سه‌ر كڕینى ده‌كات. وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كرا، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر وڵاتێكى هاوپه‌یمانى له كڕینى چه‌كى رووسى دووربخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى وا ده‌كات گوشاره‌كانى بۆ سه‌ر توركیا زیاتر بێت ئه‌وه‌یه توركیا ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سییه و له‌م رێكخراوه‌دا هاوپه‌یمانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه.