له نوێترین ڤێرژنیدا، ئه‌پڵ زمانی كوردی به فه‌رمی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی زیاد ده‌كات و ئه‌م هه‌واڵه‌شی له ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌پڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ڤێرژنی ios 13 كه نوێترین ڤێرژنی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌بێت، زمانی كوردی بۆ كیبۆردی ئایفۆن و ئایپاد و ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی تری زیاد ده‌كات.
له‌م هه‌واڵه‌دا ئه‌پڵ باسی له‌وه كردووه، كه 38 زمانی جیهانیی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی زیاد ده‌كات و یه‌كێك له‌وانه زمانی كوردییه، ئیدی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ دەتوانن بە کوردی کیبۆردەکان بەکاربهێنن.
لە ئەپدەیتە نوێیەکەی، کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندی Dark Mode زیاد کردووە و گۆڕنکاریشی لە تایبەتمەندییەکانی کیبۆرد و کامێراکەیدا کردووە.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.