یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا و پۆلیسی ئیسپانیا، سزایان به‌سه‌ر ئه‌و ژنه نمایشكارهدا سه‌پاند كه له شه‌وی یاریی كۆتایی پاڵه‌وانانی ئه‌ورووپا به نیمچه ڕووتی چووه ناو یاریگه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "ماركا"ی ئیسپانی ڕای گه‌یاند، کیلی ڤۆلانسکی نمایشكاری ڕووسی كه به به‌رگێكی ورووژێنه‌ر چووته ناو یاریگه، به 15 هه‌زار یۆرۆ سزا دراوه. سزاكه‌ش پێنج هه‌زار یۆرۆی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا و 10 هه‌زار یۆرۆی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسپانیاوه بۆ ده‌رچووه.
چاودێران پێیان وایه ئه‌و سزایه زۆر كه‌مه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و قازانجه‌ی ژنه‌كه و مێرده‌كه‌ی كردوویانه به‌هۆی ئه‌و ریكلامه‌ی له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌یدا هه‌بووه كه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له سێ ملیۆن پاوه‌نی بریتانی. هه‌روه‌ها هه‌ژماری ژنه‌كه‌ش له 300 هه‌زار فۆڵۆوه گه‌یشتووه‌ته نزیكی سێ ملیۆن فۆڵۆ له تۆڕی ئینستاگرام.
شه‌وی شەمووی ڕابردوو (یه‌كی حوزه‌یران) لە خولەکی 18ی یاریی کۆتایی خوولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان لیڤەرپول و تۆتنهام ژنێکی نیمچەڕووت خۆی کرد بە ناوەڕاستی یاریگەدا و بەدوای ئەوەدا یەکسەر لەلایەن دوو کارمەندی ئاسایشەوە دوور خرایەوە.
ئەو ژنە قژزەردە کە بە جلێکی ڕەشی مەلەوە بۆ چەند چرکەیەک کەوتە بەرچاوی سەدان ملیۆن بینەر، ناوی کیلی ڤۆلانسکییە، تەمەنی 22 ساڵە و هاوسەری پیاوێکی ڕووسە بەناوی ڤیتالی زۆرۆڤێتسکی کە خاوەنی سایتێکی گەورەی ئیرۆتیکە. ئەمیش بەو ڕەفتارەی کە نواندنی، ڕێکلامی بۆ سایتی پیاوەکەی کرد. ناوی سایتەکە لەسەر جلی مەلەکەی بەری ڤۆلانسکی نووسرابوو.
زۆرۆڤێتسکیش ساڵی 2015 لە یارییەکی خولی تۆپی سەبەتەی ئەمریکادا بە ڕەفتارێکی هاوشێوە ڕەخنەی لە دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرتبوو.
شه‌وی شه‌موو، هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی (لیڤه‌رپوول و تۆتنهام) له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌وه و تێیدا به دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر، هاوڕێكانی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسڕی یارییه‌كه‌یان برده‌وه و توانیان ناسناوی شه‌شه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بۆ یانه‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن.
جێی باسه، له دوای یارییه‌كه، گه‌ڕان به‌شوێنی ناوی ئه‌و ژنه چووه‌ته ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وێبگه‌ڕی گووگڵ.