بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە وێنەیەكدا باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و پلەكانی گەرما دادەبەزێت.
ئەمڕۆ هەینی حەوتی حوزەیران، لە هەر چوار پارێزگای هەرێم ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەكانی گەرما لە نێوان 25 تا 44 پلەی سیلیزی دەبن لە پارێزگای دهۆك ئەرگەی نمە باران هەیە.
سبەی شەموو هەشتی حوزەیران، لە سلێمانی و كەركووك ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە هەولێر و دهۆك ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
پلەكانی گەرما لە نێوان 23 تا 43 پلەی سیلیزی دەبن.