پڕۆژه‌ی جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه-سه‌یدسادق سه‌رووی هه‌شت ساڵه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت له جێبه‌جێكردنیدا كه‌مته‌رخه‌م بووه. كاركردن له پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو وه‌ستابوو و بڕیاره له كۆتایی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ته‌واو بكرێت.
پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌ربه‌رهێنانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه و كۆمپانیایه‌كی توركی جێبه‌جێی ده‌كات. هه‌رچه‌ند بیانووی ته‌واو نه‌كردنی پڕۆژه‌كه بۆ ته‌نگژه‌ی دارایی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" ئه‌و پڕۆژه‌یه له ساڵی 2011 ده‌رچووه كه هه‌رێم له دۆخێكی زۆر باشی داراییدا بوو.
نزیكه‌ی 14%ی پڕۆژه‌كه ماوه ته‌واو بكرێت و كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كه ده‌ستی به كاركردن كردووه‌ته‌وه. هاوكات دوو كۆمپانیای لاوه‌كیی خۆماڵیش كاری تێدا ده‌كه‌ن، به‌ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه ڕێی سه‌ره‌كی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ده‌بێته جووتساید و به‌وه‌ش گرفتی هاتوچۆ كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌ندازیار كاوه عه‌لی كه‌ریم جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی گوت، "به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری سه‌ره‌كی و هه‌ردوو كۆمپانیای لاوه‌كی كۆ بووینه‌ته‌وه، كۆنووسێكمان واژوو كردووه كه پابه‌ندمان كردوون به واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه به هه‌موو كاره‌كانی تا بۆیاخكردنی شۆسته و دانانی هێماكانی هاتوچۆ و كۆتا كاتیان 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌و ڕوونی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه پارێزگاری ڕاسپاردووه بۆ چاودێریی پڕۆژه‌كه، كۆمپانیا لاوه‌كییه‌كان ئه‌ركی قیركردن و به‌ستنی پرده‌كانیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و ئه‌گه‌ر كۆمپانیای جێبه‌جێكاری سه‌ره‌كی كه ئه‌ركی ته‌واوكردنی تێكه‌ڵه‌یه، له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك كاره‌كانیان ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئه‌وا به‌پێی ماده‌ی 66ی یاسای به‌ڵێنده‌رایه‌تی عێراقی، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و هیچ پاره‌یه‌كیان بۆ خه‌رج ناكرێت.
به بۆچوونی كاوه عه‌لی ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكان سـستیان نواند، ئه‌وا پڕۆژه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌درێته كۆمپانیای تر بۆ ته‌واوكردنی، لای خۆشیانه‌وه كۆمپانیاكان پابه‌ندبوونیان له‌و بڕیاره ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بودجه‌كه به‌بێ ئه‌و به‌شه‌ی كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جووتیارانی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانه، بڕی 88 ملیار دیناره و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه. ئه‌ندازیار كاوه عه‌لی هێمای بۆ ماوه‌ی كاری پڕۆژه‌كه كرد كه 14%ی ماوه، نزیكه‌ی 8% ی قیرتاوكردنه و كۆمپانیای رێنوار بڕیاری داوه له كه‌مترین ماوه‌دا ته‌واوی بكات. له‌كاتی ته‌واوبوونی پڕكردنه‌وه و تێكه‌ڵكردن، كۆمپانیای سه‌ره‌كی ئهكینجیلهر پێی هه‌ڵده‌سێت. رێژه‌ی %1.8 كاری ته‌واوكاری پرده‌كانیش كۆمپانیای تاژان بڕیاری داوه له مانگی داهاتوو سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ته‌واو بكات.
4,2%هی تر بریتییه له پڕكردنه‌وه و تێكه‌ڵكردن و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ته‌واوكاری بڕین و بۆیاخ و هێماكانی هاتوچۆ و گارد ڕه‌یڵ.
هه‌ڵه‌بجه - شه‌فیق بانیشاری