دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دوای زیاتر له دوو مانگ كه‌مترین نرخی تۆمار كرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆی هێواشی گه‌شه‌ی كه‌رتی كار له مانگی ئایار/مایۆ و به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێ پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی، نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له 26ی ئادار/مارسی ئه‌مساڵه‌وه دابه‌زینی له‌مشێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیه‌وه، ئه‌مه‌یش زیانی گه‌وره‌ی له چالاكییه ئابوورییه‌كانی ئه‌مره‌یكا داوه و پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان ڕووی له دابه‌زین كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدرالی به‌رده‌وام چاودێره‌وه و ڕێ نادات نرخی دۆلار ڕوو له دابه‌زین بكات.
به گشتی نرخی
دۆلار به ڕێژه‌ی 1.11% ڕووی له دابه‌زین كردووه، له سه‌ره‌تای ئه‌م ههفتهوهیهیش داتهپینهكه به ڕوونی ده‌ركه‌وتووه و ده‌ستی پێكردووه.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی دۆلار، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه له‌سه‌رخۆبوونی گه‌شه‌ی كه‌رتی كار له ئه‌مه‌ریكا و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی زۆر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی توانای كاركردنیان هه‌یه، هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یه، بۆ نموونه مانگی ڕابردوو 75 هه‌زار ده‌رفه‌تی كار زیادی كردووه له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له هه‌مان كات پێویست بوو 100 هه‌زار ده‌رفه‌تی كار هه‌بێت، به‌مشێوه‌یه هاوتا ده‌بووه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ژماره‌ی دانیشتووان و ته‌مه‌نی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا.