به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی حوزه‌یران، له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێم ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان 24 تا 40 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی یه‌كشه‌م نۆی حوزه‌یران، له هه‌ر چوار پارێزگا ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری پڕوشكه باران له هه‌ندێ ناوچه شاخاوییه‌كان.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان 26 تا 41 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.