له به‌رانبه‌ر به‌شدارى به‌رهه‌م ساڵح و شاندێكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گرووپێكى ناو یه‌كێتى له‌ڕێى په‌یج و ئه‌كاونته‌كانیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌ند كه‌سێكى ناو مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى.
دوا جار یه‌كێتى بڕیاریدا به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بكات كه سبه‌ى له هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت، پێش بڕیاره‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیش، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق بڕیارى به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دابوو. ئێسته به‌شێك له‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ى فه‌یسبووك كه له‌لایه‌ن گرووپێكى دیار كراوى ناو یه‌كێتى به‌رێوه ده‌برێن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و وا پێشانى ده‌ده‌ن كه یه‌كێتى له‌ژێر گوشارى ئه‌و بڕیارى به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ى سبه‌ى داوه.
گرووپه‌كه‌ى ناو یه‌كێتى به دیاركراوى دواى شكستیان له سه‌رنه‌گرتنى بڕیارێكیان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى ئه‌و هێرشه‌یان ده‌ست پێ كردووه. به‌شێك له په‌یجه‌كانى ئه‌و گرووپه نووسیویانه، تا ئێسته‌یش كێشه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى پێوه‌ندى به به‌رهه‌م ساڵحه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یه‌كێتى بڕیاریدابوو به‌شدارى له‌و ڕێوره‌سمه‌دا بكات.
هاوكات باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تا دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو گرووپه‌كه‌ى ناو یه‌كێتى له هه‌وڵی په‌شیمان كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بوون، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سه‌رى نه‌گرتووه.
سبه‌ى ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى وڵاتان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان له هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت.