شاسوار عه‌بدولواحید دوای دوو هه‌فته مانه‌وه له گرتووخانه به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا و كه‌سی یه‌كه‌می دۆسیه‌كه ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه ده‌كات له لایه‌ن دادگا و هیچكات نه‌رمی نه‌نواندووه و پێداگری له‌سه‌ر مافی خۆی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی حوزه‌یران، شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌رده‌وامم له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌م و چاوه‌ڕێی دادگا ده‌كه‌م دۆسیه‌كه یه‌كلا بكاته‌وه و ره‌تیشی كرده‌وه هیچ نه‌رمییه‌كی نواندبێت له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕێی دادگام مافم وه‌ربگرێت و دۆسیه‌كه‌ش له لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه و دادگا و ئاسایش زۆر باش له دۆسیه‌كه كار ده‌كه‌ن.
له‌دوای به‌ربوونی شاسوار عه‌بدولواحید له سۆشیال میدیا باس له پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی شادی نه‌وزاد له سكاڵاكه‌ی ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، سوورم له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌م و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌زبوونه‌وه‌م نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دۆسیه‌كه‌ی شاسوار كاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ده‌كرێت و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، دادگا كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ده‌كات و تا دوا بڕیار له دوا قۆناغی لێكۆڵینه‌وه دادگاییكردن ده‌ست پێ ده‌كات و شاسوار و سه‌رجه‌م گیراوه‌كانی تر به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
رۆژی 24ی نیسان شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی لێ كراوه، دواتر دادگای سلێمانی فه‌رمانی گرتنی بۆ 11 ئه‌ندامی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد و سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌كه‌ش گیرا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی