نارینی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمی "په‌یكه‌ری دڵ" وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو هه‌وادارانیدا دروست كرد.
نارین ئالانی خانمه ئه‌كته‌ری كوردی-سویدیی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمی "په‌یكه‌ری دڵ" كه به جوانییه‌كه‌ی و ئه‌و ڕۆڵه‌ی له فیلمه‌كه‌یدا گێڕای هه‌وادارێكی زۆری له‌خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
به‌شێكی زۆری هه‌وادارانی ئه‌م ئه‌كته‌ره پێیان وابوو هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه، ئه‌گه‌رچی له یه‌كێك له دیمانهكانیشدا باسی له‌وه كردبوو بیری هاوسه‌ره‌كه‌ی و مناڵه‌كه‌ی ده‌كات و ته‌واوی دیمه‌نی گریانه‌كانی ناو فیلمه‌كه‌ی له ئه‌نجامی بیركردنی ئه‌وان بووه.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی نارین له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو میدیاكان و هه‌واداره‌كانیدا دروست كرد، له كاپشنی وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: ئه‌و شاخه به‌رزه‌ی كه له پشتمه.
نارین ئالانی 23 ساڵ كوردێكی دانیشتووی دوبه‌یه، به به‌شداریكردنی له فیلمی په‌یكه‌ری دڵ له ده‌رهێنانی شوان عه‌تووف و ڕۆڵبینینی وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی گۆرانیبێژ، ناوی له‌ناو كورددا په‌یدا كردووه.