كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ناوه‌ڕاسته‌كانی ئه‌م مانگه، یه‌كێك له جوانترین و گه‌وره‌ترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی خسته بازاره‌وه كه وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، قه‌باره‌ی بۆدی ئه‌م ئۆتۆمبێله سه‌رسامت ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می ڤۆكسواگن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له زه‌به‌لاحترین ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ناوی "Touareg"ه‌وه كه دیزاینێكی ناوازه و بۆدییه‌كی پته و گه‌وره‌ی هه‌یه به تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر 10 خاڵ نۆ خاڵی هێناوه له‌ڕووی بۆدیی و خۆڕاگری و سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه، جگه له‌وه‌یش هێزێكی زۆری هه‌یه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.6 لیترییه له‌گه‌ڵ هێزی 280 ئه‌سپ و هه‌شت پستۆنیشه، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بگاته 49 هه‌زار و 495 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی جیهان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیابوو.