بڕیاره كۆمپانیای چینی ئه‌سووس بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوو یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله زیره‌كه‌كان بخاته بازاڕه‌وه كه به‌باشترین سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار بكات و خێراترین پرۆسێسهریشی هه‌بێ.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی ئه‌سووس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، بڕیاره كۆمپانیای ئه‌سووس له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی بخاته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Asus 6z"، ئه‌وه‌ی له‌و مۆبایله‌دا جیاوازه به‌راورد به به‌رهه‌مه كۆنه‌كانی دیزاینه‌كه‌یه‌تی، چونكه ئه‌سووس نوێترین دیزاینی تێدا به‌كارهێناوه كه زۆر جیاوازه له مۆبایله‌كانی تر.
ئه‌سووس له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه‌مان به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست كراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.40 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌ی 1080 به 2340 پیكسڵه. جگه له‌وه‌یش كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه كه بۆ جوانی وێنه‌گرتن ركابه‌ری دنیا ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕامی هه‌شت گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت.
هه‌روه‌ها ئه‌سووس سیسته‌مێكی ئه‌ندرۆیدی به‌هێزی تێدا به‌كارهێنراوه له‌گه‌ڵ پاترییه‌كی گه‌وره‌ی 5000 میلی ئه‌مپێری كه توانایه‌كی زۆری پێبه‌خشیووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه بتوانێت ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكات.
ئه‌سووس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تر، ئه‌م كۆمپانیایه له دووی شووباتی ساڵی 1989 له چین له‌سه‌ر ده‌ستی "تێد هوسو، وه‌ینی تیسا" دامه‌زرا، كۆمپانیای ئه‌سووس له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له چوار گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكان بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كه له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری قازانج كرد.