ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه جه‌نه‌راڵ فرانك ماكنزی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پلان و بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیر بكات و كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆلن و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بی 52 له ناوچه‌كه هیچ كات نه‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ماكنزی دوای ئه‌وه دێ هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌شتێكی خێرایی بۆ ناوچه‌كه ئه‌نجام دا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه‌كه به‌سه‌ر كرده‌وه و دوا زانیاری و پێشڤه‌چوونی له‌باره‌ی دۆخی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆ كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕوویان له زیادبوون كرد و ئه‌مه‌ریكایش هێز و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری به‌ره‌و ناوچه‌كه جوڵاند.
ماكنزی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران مه‌ترسی گه‌وره و ڕاستین له كه‌نداو، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ڕێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر و ڕێ نه‌دات جارێكی تر ئێران هه‌رگیز كارتی گه‌رووی هورمز و داخستن و ڕێگرتنی له بازرگانی نه‌وتی جیهان له ناوچه‌كه به‌كاربهێنێت، بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بمێننه‌وه، چونكه بلاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كاریگه‌ری ته‌واوی دروست كردووه و ئێران پاشه‌كشه‌ی له هه‌ڕه‌شه‌كانی كردووه و به‌ره‌و سازش بۆ واشنتن هه‌نگاو ده‌نێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، كه ماكنزی ده‌یه‌وێ توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، به جۆرێك كه واشنتن خاوه‌نی قه‌ڵغانێكی گه‌وره‌ی به‌رگری بێ له ناوچه‌كه، به تایبه‌ت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی، گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی له‌مشێوه‌یه وا ده‌كات، بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی نه‌وت و جێگیركردنی بازاڕی وزه به ته‌واوی زاڵ بكات، بۆیه پێویسته له چوارچێوه‌ی ستراتیجێك كه پێوه‌سته به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن هه‌نگاو بهاوێژێ بۆ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی زۆرترین هێزی له كه‌نداو، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ڕووسیا و چین له ململانێدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه بسه‌پێنن و پێگه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه ستراتیجییه ئابوورییه‌ی جیهان دروست بكه‌ن.
وۆل ستریت جۆرنال نووسیه‌یه‌تی كه ماكنزی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ته‌واوی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كۆبووه‌ته‌وه و هه‌مووان پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و ستراتیج و پرۆژه‌یه دووپات كردووه‌ته‌وه، چونكه ئیتر به ته‌واوی هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه‌ی وڵاتان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كۆتایی پێ دێنێت و ناكرێ هه‌ركات هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دروست بوو، جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیگه‌ل و سه‌ربازانی به‌ره‌و ناوچه‌كه بجوڵێنێت.
سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دان كه پێویسته به ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه گۆش بكرێن و بترسێنرێن، بۆ ئه‌مه‌یش پێویستیان به مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یییه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته واشنتن ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ستراتیجه بدات و به ته‌واوی پشتیوانی بیرۆكه‌كه‌ی ماكنزی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی شوێن پێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قایم و به‌هێز بكه‌ین.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ماكنزی پێویستی به تێچووێكی یه‌كجار زۆری ساڵانه‌یه، به‌ڵام سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌گه‌ر به‌راوردی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێچووه بكه‌ی كه بۆ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه خه‌رج ده‌كرێ، زۆر كه‌متره، بۆیه پێویسته بژارده‌ی دووه‌م هه‌ڵبژێرین، چونكه له ئه‌گه‌ری جێگیرنه‌بوونی هه‌میشه‌یی، هه‌ركات هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێ، ئه‌وا جارێكی تر هه‌ر ده‌بێ هێز بجوڵێنرێ و تێچووی پێویسته، دواتر گه‌ڕانه‌وه‌یشیان تێچووێكی تری ده‌وێ، به‌ڵام مانه‌وه هه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بۆ هه‌میشه ده‌پارێزێ و هه‌میش تێچووی ئه‌م هه‌موو هاتن و چوونه ناكات.
ماكنزی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته ئه‌و پلان و ستراتیجییه هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ بكرێ و ژماره‌ی هێزه جێگیره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر به‌رز بكرێنه‌وه و خه‌مڵاندن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاتێك بكرێت، به‌مشێوه‌یه ده‌توانین به یه‌كجاری خه‌می هه‌ڕه‌شه و هێرش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كۆتا بهێنین.
بوونی
ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو به تایبه‌تی له 1990 ه‌وه به ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ندووه، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی بیابان بۆ پاراستنی كوێت له ده‌ستدرێژی ڕژێمی به‌عسی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حوسێن هاتنه ناوچه‌كه، له‌وكاته‌وه جێگیربوون و به‌شێكی كه‌میان له ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له وڵاتانی ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌مه‌ریكا له ئوردن و كوێت و به‌حرێن ساڵی ڕابردوو سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆتی جێگیر كرد، ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه به ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه پڕچه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات پێویستی پێیان بێ به‌كاریان بهێنێت، بۆ ئه‌مه‌یش چاوی له‌وه‌یه كه له عێراق و ئیمارات و قه‌ته‌ڕیش شوێن پێی جێگیر بكات و سیسته‌می مووشه‌كی و دژه مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی جێگیر بكات.