به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و وه‌زیری دارایی پێشووی عێراق ئاشكرای كرد، كه گرێبه‌ستی سه‌ده كه له نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و ئیمارات ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، پێوه‌ندی تۆكمه‌ی به عێراقه‌وه هه‌یه و ده‌یانه‌وێ به‌شێك له خاكی عێراق كه بریتییه له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا بكه‌ن به خاكی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
باقر زوبێدی سه‌ركرده‌ی پێشوو له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق ئاشكرای كرد، ڕۆڵی عێراق له گرێبه‌ستی سه‌ده له ڕێی خاكی ڕۆژئاوای ده‌بێ، كه له ماوه‌ی ڕابردوو بووه‌ته سه‌كۆیه‌كی شانۆ به ده‌ستی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه، ناوچه‌ی قائیم له داهاتوو خاڵی ده‌ست پێكردنی گرووپه چه‌كداره‌كانه كه له ڕه‌قه و ئیدلب و حه‌سه‌كه و دێرزوور به‌ره‌و عێراق دێن.
ڕۆژنامه‌ی "
الاخبار"ی لبنانی نزیك له حزبوڵا له زاری زوبێدی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و پێشڤه‌چوونه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه عێراق پێوه‌سته به گرێبه‌ستی سه‌ده‌وه، چونكه وڵاتانی ناو گرێبه‌سته‌كه ده‌یانه‌وێ ڕۆژئاوای ڕووباری فورات له عێراقه‌وه تا ده‌گاته ئوردن و له‌وێوه‌یش به به‌ری ڕۆژئاوا ببێ به خاكی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
ئاماژه‌ی دا، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی لایه‌نه سیاسییه‌كان و میدیاكان بۆ ده‌رخستنی ئه‌و ڕاستییه، به‌ڵام به‌غدا هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به‌شێك نییه له‌و گرێبه‌ست و پێوه‌ندی به عێراقه‌وه نییه، به‌ڵام له ڕاستیدا عێراق كۆڵه‌گه و بڕبڕه‌ی پشتی پرۆژه‌كه‌یه، به كۆمه‌ڵێك هۆكاری ئاینی و مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی.