بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی دهزپێكراوی ئایفۆنی نوێ كه بڕیاره له مانگی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه، به ته‌واوی هه‌وادارانی نیگه‌ران كردووه و دیزاینه‌كه‌ی به ناشرین و ناشیاو هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنه و زانیارییانه‌ی له پێگه‌ی "
فۆربس" بڵاوبووه‌ته‌وه، شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و وێنانه‌ی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، وێنه‌ی دزه‌پێكراوی ئایفۆنی نوێن، كه ئێسته هه‌وادارانی له جیهان چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی ده‌كه‌ن.
تا ئێسته كۆمپانیای ئه‌پڵ پشتڕاست یان ڕه‌تی ئه‌و وێنانه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه، كه شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئایفۆن 11 و ئایفۆن 11 ئێكس ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی هه‌وادارانی ئایفۆن زۆر نه‌رێنییه و هه‌مووان ئه‌و دیزاینه نوێیه‌ی ئایفۆن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به توندی دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
له ئایفۆنی نوێ وه‌ك له وێنه‌كه دا دیاره، سێ هاوێنه‌ی كامێرا بوونی ده‌بێت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌و چوارگۆشه‌یه‌ی هاوێنه‌كانی كه‌وتووه‌ته ناو به‌رزتره له ئاستی گشتی به‌شی پشته‌وه‌ی ئایفۆنه‌كه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خه‌ڵكی تووڕه كردووه و به دیزاینێكی زۆر خراپ و نه‌شیاو ناوی ده‌به‌ن.
به‌شێك له هه‌واداران نووسیویانه، ئه‌گه‌ر ستیڤ جۆبزی خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌پڵ له ژیاندا بووایه، ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌كار دوورده‌خسته‌وه، كه ئه‌و دیزاینه‌یان به‌رهه‌م هێناوه.