تەقە لە بارەگای بزوتنەوەی گۆڕان کرا و پاسەوانێك گیانی لە دەست دا

:: AM:09:20:11/06/2019 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە بارەگەی سەەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کرا و باس لە كوژرانی پاسەوانێكی ئەو بارەگایە دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی حوزەیران، سەرباز هونەر هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە ئاراستەی بارەگای بزوتنەوەی گۆڕان كراوە و تاوەكو ئێستە نازانرێت ئاراستەی تەقەكان لە كوێ‌ بووە.

زیاتر گوتی، پاسەوانێكی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە بەهۆی تەقەكان كوژراوە و هیوادارین بەهۆی جیاوازی بیروڕای سیاسی ئەو تەقەكردنانە نەكرابێت و كەسی تاوانباریش بگیرێت.

باسی لەوەشكرد، ئێستە هێزێكی تەناهی لە شوێنی ڕووداوەكەن بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و دۆزینەوەی ئاراستەی تەقەكردنەكە.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد وەڵامی پێوەندییەكەی نەداییەوە.

ساڵی ڕابردوو ڕۆژی دەنگدان تەقە لە بارەگای بزووتنەوەی گۆڕان كرا و بەو هۆیەوە پێوەندییەكانی نێواان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێـی گەیشتە خاڵی سفر.



وشە - رامیار جەواد