بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رای ده‌گه‌یه‌نێت، كابینه‌ی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی كابینه‌یه‌كی جیاواز ده‌بێت له رابردوو و ده‌شڵێت، له‌م كابینه‌یه‌دا خزمه‌تی هاووڵاتییان له پێشینه‌ی كاره‌كان دەبن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی حوزه‌یران، كه‌مال زرار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌یه‌كی جیاواز ده‌بێت له كابینه‌كانی رابردوو، ئه‌و كابینه‌یه له كاتێكدایه ده‌توانێت خزمه‌تێكی زۆر به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌م كابینه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنكه فراوان نییه، كابینه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، له‌و كابینه‌یه‌دا ده‌توانرێت دۆخی چه‌ند ساڵی رابردوو له كه‌رت و بواره جیاوازه‌كان پێش بخرێت و كابینه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بێت و ئه‌و دۆخه‌ی كه له رابردوو دروست بوو ئاسایی بكرێته‌وه و هه‌نگاوی گه‌وره بنرێت تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو كه‌رته‌كان بگه‌ڕێنه‌وه دۆخی خۆیان.
کەمال زرار دووپاتی دەکاتەوە، ده‌مانه‌وێ هه‌رێمه‌كه‌مان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان له ڕووی تەناهی و دیبلۆماسیه‌وه به‌هێز بێت، له‌م كابینه‌یه‌شدا ئومێدی سه‌ركه‌وتن له هه‌ردوو بوار ده‌كه‌ین.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی