ئاساییانە
سپیبوونی قژ پێوەستە بە چوونە ناو تەمەنەوە، بەڵام هەندێك خووی رۆژانە هەن كە رەنگە زۆر كەس تێبینیان نەكات، كاریگەریان هەیە و دەبنە هۆی زوو دەركەوتنی سپیبوونی قژی سپی لە تەمەنێكی بچووكتردا لەوانە:
1-گرنگینەدان بە خۆراكی تەندروست، كەمی مادەی میلانین هۆكاری سەرەكییە بۆ دیاركەوتنی قژی سپی، بۆیە رێنوێنی دەكرێت بە خواردنی ئەو خۆراكانەی یارمەتی زیادبوونی میلانین لە لەش دەدەن وەك ماسی سەلەموون و دانەوێڵەی تەواو و گێزەر و سەوزە. هەروەها كەمی ڤیتامین دی خواردنی چەور دەبنە هۆی دەركەوتنی قژی سپی.
2-بەركەوتنی مادەی كیمیایی، بەكێك لە خوە زۆر هەڵەكان بەركەوتنی زۆری مادە كیمیاییەكانە وەك پاككەرەوەكان و قڕكەرەكانی مێروو و ئارایشتەكانی قژ وەك شامپۆ و بۆیە و سابوونی كیمیایی، هەروەها پیسبوون وەك دووكەڵی ئۆتۆمبێل ئەوانە سپیبوونی قژ خێراتر دەكەن.
3-گوشاری دەروونی سترێس، دەتوانین تێبی ئەوە بكەین كەسانی زیاتر ماندوو و شەكەتن، زیاتر و لە تەمەنی بچووكتر دووچاری سپیبوونی قژ دێنەوە، جیا لە جگەرەكێشان كە مادەی میلانین لەناو دەبات.
4-گرنگینەدان بە پێستی سەر، رێنوی دەكرێت كە پێویستە هەمیشە پێستی سەر بە خاوێنی رابگیرێت بۆ دانەخرانی كونیلەكانی بە چەوری و تۆز، بۆیە بۆ پاراستن لەو كێشەیە پێویستە دژە ئۆكسان بخورێت وەك میوە و سەوزەی فرێش و چای سەوز و ماسی و خۆبەدوورگرتن لە مادەی كیمیایی و وازهێنان لە جگەرە.