یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد، كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ئاڵۆز و مه‌ترسیدارن، بۆیه سوپا و هێزه‌كانمان له قوڵایی ناوچه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ده‌سبه‌جێی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی ئێران بدرێته‌وه.
كاسرین ویلبارگه‌ر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی
گوتی، ناردنی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و چه‌كی پێشكه‌وتوو، به‌هۆی پشتبه‌ستن بووه له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی له‌باره‌ی پلان و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كه دایڕشتبوو دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له ناوچه‌كه.
زیاتر گوتی، واشنتن له ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه و پێگه‌ی خۆی جێگیر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه ڕابگرێت، له فشاره‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین، تا تاران ناچار ده‌كه‌ین بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
له‌باره‌ی كڕینی مووشه‌كی ئێس 400ی ڕووسیبش له‌لایه‌ن توركیاوه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه كرده‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ئه‌گه‌رهاتوو له كڕینی ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌كییه په‌شیمان نه‌بێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕوونی كرده‌وه، هێشتا ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م توركیا ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی له گرێبه‌سته‌كه بكشێته‌وه، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی واشنتن، پشتیوانی ئابووری زۆر پێشكه‌شی ئه‌نكه‌ره ده‌كات و دۆخی دراوی وڵاته‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه.