ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا راى گه‌یاند، پاڵپشتى له ئه‌نجیلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌وروپا.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى حوزه‌یران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا له دیمانه‌یه‌ك راى گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر مێركڵ خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمسیۆنى ئه‌وروپا كاندید بكات، ئه‌وا ئه‌و پاڵپشتى ده‌كات.
ماكرۆن له‌باره‌ى ئه‌و ژنه‌وه ده‌ڵێ، "بێگومان من پاڵپشتى ده‌كه‌م، چونكه بڕوامان به‌وه هه‌یه پێویستمان به كه‌سێكى به‌هێزه، هه‌روه‌ها ئه‌وروپایش پێویستى به رووخسارى نوێ هه‌یه".
مێركڵ پێشتر رای گه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى ماوه‌ى راوێژكارییهكهى له ساڵى 2011 واز له سیاسه‌ت ده‌هێنێ، به‌ڵام هه‌ندێك له‌كه‌سه نزیكه‌كانى هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م بڕیاره‌ى پاشگه‌زى بكه‌نه‌وه.
ئیمانۆیل ماكرۆن و دۆناڵد تۆسكى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا پێشنیاریان كردووه، دوو له چواری پۆسته‌كه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ ژنان بێت.
یه‌كێتى ئه‌وروپا كه له 28 ئه‌ندام پێكهاتووه، چوار پۆستى سه‌ره‌كى تێدایه یه‌كه‌میان سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌وروپایه و دووه‌میان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا و سێیه‌م سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و چواره‌میش به‌رپرسی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپایه.