وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای هۆشدارییه‌كانمانه‌وه ده‌یكات، به مه‌به‌ست وا ده‌كات و پیلانی بۆ دڕاشتووه و وه‌ڵاممان ده‌بێ، توركیاش هێشتا هه‌لی له‌به‌رده‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ی واز له گرێبه‌ستی بالیستی بهێنێ.
كاترین ویلبارگر جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ته‌ناهیی نێوده‌وڵه‌تی ڕای گه‌یاند، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران كه بووه‌ته هۆی جووڵه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا، ڕاستین و به پیلان و هاوئاهه‌نگی كردوویانه، به‌ڵام ڕه‌تدانه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و جووڵانه‌ی په‌كخستووه و به‌شێكی زۆری پیلانه‌كانیانی شكست پێ هێناوه.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كدا له واشنتن، كاترین ویلبارگر گوتی: ناردنی یه‌كه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی نوێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌ر بنه‌مانی زانیاریی هه‌واڵگری بووه له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه و ئه‌وه‌ی كردوویانه له هه‌ڵمه‌تێك نزیك بووه دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆیه به ناچاری ده‌بوو هێزه‌كانمان بره‌و پێ بده‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، واشتن ده‌مێنێته‌وه و ڕه‌نگه هێشتا هێزه‌كانی زیاتریش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی ناوچه‌كه پارێزراو بێت، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئامانجێكمان ئه‌وه‌یه، ئێران ناچار بكه‌ین بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
له مانگی ئایاری ڕابردوو، سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جووڵه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاشكرایان كردبوو، ئێران مووچه‌كی بالیستیی كورتمه‌ودای له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانی كه‌نداو داناوه و ئامانجیش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ناوچه‌كه بووه.
واشنتن له‌م هه‌ڵمه‌ته‌یدا، فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن"ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا كه هه‌ڵگری چه‌ندان فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی وه‌ك B52 و مووشه‌كی دوورمه‌ودایه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیدا هه‌زار و 500 سه‌ربازی نارد كه ئه‌ركیان به‌رگرییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ك چۆن دۆناڵد تره‌مپ كاتی هێنانی ئه‌و فڕۆكه‌هه‌ڵگره ڕای گه‌یاندبوو.
ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان واشنتن و تاران، گه‌یشتووه‌ته لووتكه و به ته‌واوی لای خه‌ڵك ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران بووه‌ته باس و چاوه‌ڕوانی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران خرایه لیستی تیرۆر و وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ژمار كرا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌ی ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی زلهێز واژوویان كرد واشنتن لێی پاشه‌كشه‌ی كرد، هه‌روه‌ها زیادكردنی سزا ئابوورییه‌كان و فرۆشتنی زیاتری چه‌ك به سعوودیه و ئیمارات و ناردنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری سه‌ربازیی لینكۆڵن بۆ كه‌نداو و ناردنی هه‌زار و 500 سه‌رباز و زۆری تر.
وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ و به‌ڵێنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی ئێران و سڕینه‌وه‌یان له جیۆگرافیا، ئه‌گه‌ر هێرش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بكات، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش ده‌رگه‌ی گفتوگۆشی له‌به‌رده‌مدا دانه‌خستوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی نوێ كه هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بخاته سه‌ر مێزی گفتوگۆكه‌وه نه‌ك ته‌نیا به‌رنامه ناوكییه‌كه.
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، كاترین ویلبارگر جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ته‌ناهیی نێوده‌وڵه‌تی، ڕه‌خنه‌ی له ڕۆڵی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گرت و جارێكی تر هێمای بۆ سزادانی توركیا كرد ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و گرێبه‌سته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ببات، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی لای ئه‌مه‌ریكا هێڵی سووره كه بریتییه له كڕینی دژه‌مووشه‌كی ئێس 400.
كاترین گوتی، هێشتا ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م توركیادا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و گرێبه‌سته پاشگه‌ز ببنه‌وه، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هاوكاریی ئابوورییه‌كه‌یان ده‌كات و له‌م ته‌نگژانه‌ی هه‌یانه، ڕزگاریان ده‌كات.
جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ته‌ناهیی نێوده‌وڵه‌تی ئامۆژگاری توركیا ده‌كات و ده‌ڵێ، ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ڕووسیا ناكرێ وه‌ك هاوبه‌ش ته‌ماشا بكرێن و متمانه‌یان پێ بكات، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئێسته له پارێزگای ئیدلبی سووری ڕوو ده‌دات كه پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنی پێشووی مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌یه.
كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017 میدیاكانی توركیا ڕایان گه‌یاند، ئه‌نكه‌ره و مۆسكۆ دوا واژووی گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی مووشه‌كیی S-400 ته‌واو ده‌كه‌ن كه به بڕی دوو ملیار و 500 هه‌زار دۆلار، ڕووسیا چوار سیستمی مووشه‌كیی S-400 به توركیا ده‌فرۆشێ، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستییه سه‌ر توركیا و هه‌ندێك كێشه كه ڕووسیا دروستی كرد، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی تا ئێسته دوا كه‌وتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی توركیا زۆربه‌ی پاره‌كه‌شی داوه، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن، تا سێ ساڵی تر وه‌ری نه‌گرن.
به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوانیان كراوه، یه‌كه‌م دانه له‌و چوار سیستمه مووشه‌كییه‌ی ڕووسیا به‌ته‌مایه به توركیای بفرۆشێ، له ئاداری ساڵی 2020 ده‌گاته یه‌كه‌ی سه‌ربازیی توركیا و ئیتر له‌و كاته‌وه توركیا ده‌بێته یه‌كێك له زلهێزه‌كانی چه‌كی قورس له دنیادا، چونكه ئه‌و سیستمه مووشه‌كییه، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانی چوارده‌وری.
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوپه‌یمانیی ناتۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌وان پێشوه‌خته له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه نابێ هیچ وڵاتێكی ئه‌ندام هه‌ڵگری چه‌كی ڕووسی بێت و نابێ هیچ گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته واژوو بكات، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا به لادان له پێڕه‌وی واژووكراوی نێوانیان داده‌نێن.
سه‌ره‌تای ئه‌م گرێبه‌سته‌ی نێوان توركیا و ڕووسیا بۆ كڕینی سیستمی مووشه‌كیی S400، دوای هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نكه‌ره دێت به ڕووی مۆسكۆ، له ئه‌نجامی ئه‌و پشتگوێخستنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه كردیان.