هۆكارەكانی بۆنی ناخۆشی لەش

:: PM:09:23:12/06/2019 ‌

كەسانێكی زۆر بەتایبەتی ئەوانەی هەستی بۆنكردنیان زۆر ئەكتیڤە هەست دەكەن كە خۆیان یان كەسانی بەرانبەریان بۆنێكی ناخۆش و بێزاركاریان لێ دێت، بۆیە زۆر كەس بۆ ئەوەی نەكەونە ناو ئەو هەڵوێستەوە و شەرمەزار نەبن، پەنا بۆ بەكارهێنانی لابەری ئارەقە و بۆن و شتی تر دەبەن، بەڵام هۆكاری راستەقینەی بۆنی ناخۆشی لەش چییە؟، لە خوارەوە چەند هۆكارێك هەن:

یەكەم/ رارایی و شڵەژان، ئارەقە ئاساییانە هیچ بۆنێكی نییە، بەڵام بوونی بەكتریا لەسەر پێست ئەو بۆنە ناخۆشەی پێ دەبەخشێت كاتێك تێكەڵی دەبێت، ئارەقەكردنی كاتی راراییش زۆر مادەی تیادایە ئەو بەكتریا وەك خۆراك بەكاری دێنێت، بۆیە بۆنی ئارەقەكە ناخۆش دەبێت.

دووەم/ شێوانی بۆنی ماسی، ئەگەرچی حاڵەتێكی زۆر بڵاو نییە، بەڵام راستە و دەبێتە هۆی دەركەوتنی بۆنێكی هاوشێوەی بۆنی ماسی لەو كەسەی هەیەتی و هۆكارەكەش بێتوانایی لەشە لە هەڵوەشاندنەوەی مادەیەكی كیمیایی لە خۆراكی دەریاییدا هەیە.

سێیەم/ ریجیم، ریجیمی كەم كاربۆهیدرات دەبێتە هۆی دەركەوتنی بۆنێكی ناخۆشی دەم و رەنگە ئەو كات لەش ناچار بێت چەوری لەش بكاتە وزە لەبری كاربۆهیدرات و بەوەی كیتۆنات بەرهەم دێت بۆنی دەمت بۆ بۆنی نزیك لە بۆنی میوە یان بۆیەی نینۆك دەگۆڕن.

چوارەم/ جۆرەكانی میوە، خواردنی سێو گازێكی زۆر دروست دەكات، هەروەها لەوانەی لەش تووشی سەختی بێتەوە لەكاتی هەرسكردنی كاربۆهیدرات لە خۆراك وەك لە میوەكانی سێو و مێوژ، ئەوانەش با دروست دەكەن.

پێنجەم/ خواردنەوەی كحوول، زۆر خواتردنەوەی كحوول بۆنێكی ناخۆش بە پێست دەبەخشێت، كاتێك جگەر كار بۆ گۆڕینی ئەو كحوولە بۆ ترشێكی دیاریكراو دەكات لەگەڵ ئارەقە دەچێتە دەرەوە و دەبێتە هۆی بۆنێكی ناخۆش لە پێست و لە هەناسەش.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل