به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوو كه‌شتى نه‌وتى زه‌به‌لاح له ده‌ریاى عومان گڕیان گرت، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه كۆمه‌ڵێك وڵات هاتوونه‌ته ده‌نگ و زانیارى جیاواز له باره‌ى خاوه‌ندارێتى كه‌شتییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوو كه‌شتى زه‌به‌لاحى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له ده‌ریاى عومان له نزیك به‌نده‌رێكى ئێرانى گڕیان گرت، سه‌ره‌تا میدیاكانى عومان بڵاویان كرده‌وه دوو ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره دوو كه‌شتى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتیان كردووه‌ته ئامانج، بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و میدیایانه زانیارى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه له باره‌ى خاوه‌ندارێتى ئه‌و كه‌شتییانه كۆمه‌ڵێك زانیارى بڵاو كراونه‌ته‌وه و چه‌ند وڵاتێك خۆیان به خاوه‌نى ئه‌م كه‌شتییانه ده‌زانن.
جیاواز له رووداوه‌كه‌ى مانگى رابردوو كه له به‌نده‌رى فوجه‌یره‌ى ئیمارات چوار كه‌شتى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت كرانه ئامانج و ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرا، ئه‌مجاره میدیاكانى ئێران به په‌له هه‌ندێك زانیاری‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌وانه ئاژانسى هه‌واڵى
فارس هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى ئه‌م دوو كه‌شتییه بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌وانه نووسیویه‌تى یه‌كێك له كه‌شتییه‌كان ئاڵاى دوورگه‌كانى مارشاڵى له‌سه‌ره، دووه‌میان ئاڵاى په‌ناما.
ئه‌م ئاژانسه ئێرانییه كه وێنه‌ى دوو كه‌شتییه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، كه‌شتى FRONT ALTAIR خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ دوورگه‌كانى مارشا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ویتریان كه ناوى Kokuka Courageous ئاڵاى په‌ناماى به‌رز كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسى فارس ده‌ڵێ، پرۆسه‌ى چۆڵكردنى كه‌شتییه‌كان ده‌ستى پێ كردووه و چه‌ند كه‌شتییه‌كى ئێران به‌ره‌و كه‌شتى فۆرنت رۆیشتوون كه له ده‌ریاى عومان ده‌سووتێ.
وه‌ك ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئاماژه‌ى بۆ كردووه، میدیایه‌كى تر‌ى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه له دوورى 30 كلیۆمه‌تر له به‌نده‌رى جاسكى ئێرانى كه ده‌كه‌وێته باشوورى ئه‌م وڵاته، كه‌شتییه‌كان گریان گرتووه، یه‌كێك له كه‌شتییه‌كان ماده‌ى میسانۆڵى هه‌ڵگرتووه كه خێرا گڕ ده‌گرێت، پرۆسه‌ى دامركاندنه‌وه‌ى ئه‌سته‌م و مه‌ترسیداره.
له هه‌مان كاتدا به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى رۆیته‌رز رۆژنامه‌یه‌كى نه‌رویجى باسى له‌وه كردووه گوته‌بێژى كۆمپانیاى گواستنه‌وه‌ى نه‌رویجى "فرنتلاین" دووپاتى كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له كه‌شتییه‌كانى ئه‌مڕۆ له ده‌ریاى عومان گڕى گرتووه.
گوته‌بێژه‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه‌شتییه‌كى تر‌ى نزیك له رووداوه‌كه ته‌واو تیمى كه‌شتیوانى گواستووته‌وه شوێنێكى سه‌لامه‌ت كه ژماره‌یان 23 كه‌سه. كه‌چى میدیاكانى ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جاسك كراون.
ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێ، یه‌كێك له كه‌شتییه‌كان نه‌وتى سعوودیه‌ى هه‌ڵگرتووه به‌ره‌و سه‌نگاپوور رۆیشتووه. كه‌چى هه‌ر به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى تر‌ى رۆیته‌رز، كۆمپانیاى CBC تایوانى گوتوویه‌تى یه‌كێك له كه‌شتییه‌كان له لایه‌ن كۆمپانیاكه گیراوه بۆ ئه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ تایوان بگوازێته‌وه. وى ئاى فانگ سه‌رۆكى به‌شى پترۆكیمیایى له كۆمپانیاكه باسى له‌وه كردووه كه‌شتییه‌كه 75 هه‌زار تۆن سووته‌مه‌نى هه‌ڵگرتووه و به مووشه‌كى تۆربید هێرشى كراوه‌ته سه‌ر.
رۆیته‌رز دووپاتى ده‌كاته‌وه به‌گوێره‌ى ئه‌و داتایانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، كه‌شتى فرنت ئه‌لتێر بۆ دوایین جار به‌ر له‌وه‌ى باره‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت، له به‌نده‌رێكى ئیمارات بینراوه و دواتر به‌ره‌و ده‌ریاى عومان رۆیشتووه له نزیك كه‌ناره‌كانى ئێران.
ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیارییانه‌ى سه‌ره‌وه له باره‌ى كه‌شتى فرنت ئه‌لتێر بێت، ئه‌وا كۆمپانیایه‌كى تر له سه‌نگاپوور زانیارى تر‌ى له‌باره‌ى كه‌شتى كوكوكا كاردیجس بڵاو كردووه‌ته‌وه. كۆمپانیاى بى ئێس ئێم كۆمه‌ڵێك زانیارى به ئاژانسى رۆیته‌رز داوه و ده‌ڵێ، كه‌شتى كوكوكا 21 ده‌ریاوانى له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام كاتێك هێرشه‌كه رووى داوه، كه‌شتییه‌كى تر به ناوى كۆستال ئێس ده‌ریاوانه‌كانى سه‌ر كوكوكاى رزگار كردووه.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ى سه‌نگاپوور له باره‌ى زیانه‌كان ده‌ڵێ له هێرشه‌كه زیان به‌ر لاى راستى كه‌شتییه‌كه كه‌وتووه و ته‌نیا یه‌ك ده‌ریاوانى سه‌ر كه‌شتییه‌كه به سووكى بریندار بووه. به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له میدیاكانى ئێران بڵاو كراونه‌ته‌وه، كۆمپانیاكه باسى له‌وه كردووه كه‌شتى كوكوكا هێشتا له ناوچه‌كه‌یه و مه‌ترسى نقومبوونى له‌سه‌ر نییه، ته‌نانه‌ت دووپاتیشى ده‌كاته‌وه باره میسانۆڵه‌كه‌ى سه‌لامه‌ته.
له‌باره‌ى شوێنى رووداوه‌كه رۆیته‌رز ده‌ڵێ، كه‌شتى كوكوكا 70 میل له به‌نده‌رى فوجه‌یره دوور بووه و 14 میل له ئێرانه‌وه نزیك بووه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى گرژییه‌كانى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر دۆخى ته‌ناهى گواستنه‌وه‌ى ده‌ریایى نه‌وت دروست بووه، به ایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له مانگى رابردوو چوار كه‌شتی له به‌نده‌رى فوجه‌یره‌ى ئیمارات كرانه ئامانج، ئه‌وكات به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكا گوتى به مینى ده‌ریایى ئێران هێرشه‌كه ئه‌نجام دراوه.
به‌ڵام ئه‌م جاره له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ چه‌ند میدیایه‌كى دنیا باس له‌وه ده‌كه‌ن مووشه‌كى تۆربید به‌كار هاتووه كه تایبه‌ته به تێكشكاندنى كه‌شتى له ده‌ریاكان.