تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی وێنه‌ی به‌له‌مه‌كانی سوپای پاسدارانی گرتووه له‌و كاته‌ی هاتوونه‌ته نزیك كه‌شتییه نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كان و هێرشیان كردوونه‌ته سه‌ر.
ئاماژه‌ی داوه، ئێران ویستوویه‌تی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكایش بكاته ئامانج به مووشه‌كی سام، هه‌رچه‌نده مووشه‌كه‌كه‌ی ئاراسته كردووه، به‌ڵام به‌ر فڕۆكه‌كه نه‌كه‌وتووه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌پێكانی.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی
سی ئێن ئێن، ئێران مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه كه له جۆری MQ-9 ریبر بووه، به‌ڵام مووشه‌كه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو ئاوی كه‌نداو و نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت.
هاوكات له ڕۆژانی ڕابردوو، له ده‌ریای سووریا میلیشیاكانی حووسی به هه‌ڵدانی مووشه‌كی ئێرانی توانیویانه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی بخه‌نه خواره‌وه.
هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكاش وێنه‌ی تۆماركراوی ناو ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكای بڵاو كرده‌وه، كه به ڕوونی تێێدا ده‌ركه‌وتووه، به‌له‌مێكی تیژڕۆی ئێران له دوو كه‌شتییه نه‌وت گوێزره‌وه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه و دواتر ئاگر له‌سه‌ر پشتی هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه دروست ده‌بێ و به‌شێكی تیمه‌كانی یه‌كێك له‌و كه‌شتیانه‌یش خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌ناراوه‌كانی ئێران.